تشرینی یه‌که‌م 21, 2024 08:41 Asia/Tehran
  • قەومانی دوو

فەرماندەی تیپی ٤٠١وژمارێک لە ئەفسەرانی پلەبەرزی ئیسرائیلی کوژران

سەرچاوەمیدیاییەکان هەواڵی  قەومانی دوو ڕووداوی ئاسایشتی زۆرسەخت بۆ سوپای تیرۆری زایۆنی لە غەززە وباکووری سەرزەویە داگیرکراوەکان وکوژرانی چەند ئەفسەری پلە بەرزی ئەم ڕژێمە یاندا.سەرچاوە عێبری زمانەکان لە پێوەندی لەگەڵ وردیاتی ڕووداوی ترۆریستی بۆهێزە داگیرکەرە ئیسرائیلیەکان کەلەجبالیا لەباکووری کەرتی غەززە ڕووی دا، ڕایانگەیاند کە لەم ڕووداوەدا ترۆمبیلێکی زرەیی تەقێندرایەوە کە تیدا ژمارەیەک لە ئەفسەرانی پلە بەرزی سوپا حوزۆریان بوو.

ئەم سەرچاوانە پیداگریان کرد کە ژمارەیەک ئەفسەری پلە بەرزلەم ڕووداوەدا کوژراون وخەرێکی هەوڵدانن بۆ ڕزگارکرانی ئەفسەرێکی تر. میدیا ئیسرائیلیەکان جەختیان کردکەلەم ڕووداوەدا فەرماندەی گوردانی ٤١٠ی سوپای تیرۆریستی زایۆنی دراوتە بەردەسڕێژ.

هەرلەوحاڵەدا بڕیک لە میدیا فەلەستینی وازیۆنیەکان ڕاپۆرتیاندا کە دوو ڕووداوی ئاسایشتی زۆرسەخت ونائاسایی بۆ سەربازانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە وباکووری سەرزەویە داگیرکراوەکان ڕووی داوە کە هەرچی خێراتر زانیاری پێویست  لەبارەیەوە بڵاو دەکرێتەوە. ڕاپۆرتەکان باس لە وەبەرپەلاماردرانی ترۆمبیلێکی زرەیی گرینگی سوپای تیرۆریستی زایۆنی لە کەرتی غەززە وکوژران وبرینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی داگیرکەرئەکەن. سەرچاوە عێبریەکان لە توش بوونی فەرماندەی یەکەی ١٦٢و٥٢ی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە کەمینێکی سەخت لە جبالیا لە باکووری کەرتی غەززە هەواڵیان داوە وجەختیان کرد کە هەواڵی سەرەتایی لە کوژرانی ئەوان باس ئەکات. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆپتەرە سەربازیەکانی ڕژێمی زایۆنیستی خەرێکی گواستنەوەی سەربازانی کوژراووبرینداربۆنەخۆشخانەی سوروکا لە شاری داگیرکراوی بەئرسەبعن. میدیا خۆجییەکانی زایۆنیستی ئاماژەیان دایە "ڕووداوی ئاسایشتی سەخت لە باکوور وباشوور. سوپای تیرۆری ڕژێمی زایۆنی لە وەڵام بە درێژەی کارە جەنایەتکارانەکانی خۆی لە کەرتی غەززە ولوبنان وهەروەها دوابەدوای ڕاگەیاندنی خۆڕاگری لەبارەی دەستپێکرانی قۆناخی تەشەناسەندنی تێکەڵچوونەکان خەرێکی وێکەوتنی زەبری قورس لە حیزبۆڵڵا وخۆڕاگری فەلەستینن.

 

 

سەرپەیڤ