تشرینی یه‌که‌م 21, 2024 09:02 Asia/Tehran
  • پەلاماری حیزبۆڵڵا بە ٩ هەڵمەتی نوێ لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی

حیزبۆڵڵای لوبنان بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە لە ئەنجام دانی ٩ هەڵمەتی تر لەدژی ئاماج وناوەندەکانی ڕژێمی زایۆنی وهەروەها خستنە خواری خۆفڕێکی" هرمیس ٩٠٠" ی ئەم ڕژێمە هەواڵی دا

ئەرکانی زانیاری گەیاندنی شەڕی خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان ڕاپۆرتی دا: حیزبۆڵڵا بەیانی ئەمڕۆ ٩ هەڵمەتی تازەی لەدژی هێزەکان، کەرەسە وئامیر، بنکەو ناوەندەکان، شارۆچکە زایۆنی نشینەکان وناوەندوپێگەکانی ڕژێمی زایۆنی لە فەلەستینی داگیرکراو باشووری لوبنان ئەنجام داوە.

حیزبۆڵڵا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە یەکەی پەدافەندی ئاسمانی خۆڕاگری توانیویەتی فرۆنێکی هیرمیس ٩٠٠ سەربە دۆژمنی زایۆنی لەناوبەرێت. پەلاماری مووشەکی بۆسەر سەربازانی دوژمنی زایۆنی لە ناوچەی " خلە وردە" مارون ڕەئس " مەرکبا" شارۆچکەی زایۆنی نشینی " کریات شمونە'پێگەکانی بەیت هلل" و" مالکیە" لە هەڵمەتەکانی تری حیزبۆڵڵا بوو.

حیزبۆڵلای لوبنان ڕۆژی یەکشەممە ٢٥هەڵمەتی لەدژی شارۆچکەکان، ئاماجەکان، پێگە وبنکەکان وسەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی لە فەلەستین وباشووری لوبنان ئەنجام داوە.

 

 

سەرپەیڤ