دڕندەکاری نوێی ڕژێمی زایۆنیستی لە باشووری لوبنان
ڕژێمی زایونیستی لە درێژەی دڕندەکاریەکانی لە غەزە و لوبنان پەلاماری کردە سەر شوێنی نیشتەجێ بوونی پەیامنێران لە باشووری لوبنان
پەلاماری ڕژێمی زایونیستی بۆ سەر شوێنی نیشتەجێ بوونی تیمی پەیامنێران لە شاری حاسەبیا بووە هِۆی شەهید بوونی 3 پەیامنێر و بریندار بوونی ژومارێکی دیکە . نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان ئەو پەلامارەی ئیدانە کرد . زیاد مەکاری وەزیری هەواڵگری لوبنانیش وتبووی نزیکەی 18 پەیامنێر لە شەش مێدیاوە بۆ وێنە ئیسکای نیوز ئەلجەزیرە و کاناڵە تەلەفیزیونیەکانی لوبنان لەو شوێنەدا ئامادە بوون . ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەەوەی ئێرانیش ئەو پەلامارەی شەرمەزار کرد و وتی ئەو پەلامارە نمونەیەکی دیکە لە جەنایەتی دڕندانەی ڕژێمی زایونیستیە .
وەزارەتی تەندروستی لوبنانیش ئەمڕۆ ڕاپوڕتی داوە کە لە دەسپێکی شەڕەوە هەتا ئێستا یازدە پەیامنێر شەهید و هەشت پەیامنێری دیکەش بریندار بوونە . ئەو وەزارەتخانەیە هەروەها باسی شەهید بوونی 163 پزشک و بریندار بوونی 272 کەس لە ئەندامانی ستافی تەندروستی ئەو وڵاتەی کردووە . بە گوێرەی ڕاپۆڕتی وەزارەتی تەندروستی لوبنان ژوماری شەهیدان لەو وڵاتەش گەیشتووەتە دوو هەزار و 593 کەس . لە لایەکی دیکەوە هێرشی توڵەسەندنەوەی حزبوڵڵای لوبنان بۆسەر بنکەی داگیرکەران درێژەی هەیە .
حزبوڵڵای لوبنان ئەمڕو بە دەر کردنی بەیاننامەیک باسی لە هێرشی مووشەکی بو سەر چەن ناوەند و بنکەی سەربازی ئەرتەشی تڕۆڕ کرد بو وێنە بنکەی سەربازی کەرمەل . لە تێکهەڵچوونی هێزەکانی خۆڕاگری لە گەڵ هێزە زایونیستەکان لە باشووری لوبنان دە چەکداری زایونیست لە 24 کاتژمێری ڕابڕدوودا کوژراون ئەوە ش لە کاتێک دایە کە شەوی ڕابردوو وەزارەتی جەنگی ڕژیمی زایونیستی ڕایگەیاند کە 890 چەکداری ئەو ڕژیمە لە حەوتی ئوکتوبرەوە تا ئێستا کوژراون .