ژنڕاڵی زایۆنیستی :لە زەلکاوەکانی لوبنان و غەزەدا چەقیوین
سەرچاوە زایونیستەکان باسی لە زەلکاوێک دەکەن کە چەکدارانی ئەو ڕژێمە لە غەزە و لوبناندا تووشی هاتوون.
ژنڕاڵێکی زایۆنیستی باسی دۆخی نالەباری ئەرتەشی تڕوڕ دەکات لە لوبنان و غەزە و خوازیاری کۆتایی هاتنی شەڕ بوو. لەو نێوەدا عاموس گلعاد وتی : دەبێ شەڕ کۆتایی پێی بێت و ڕێککەوتن بکرێت چۆنکوو ژوماری کوژراوەکانی ئێمە زۆرتر بووە . ئەو ژنڕاڵە زایونیستیە دانی بەوە دانا کە ئێمە لە زەلکاوی غەزەو لوبناندا چەقیوین. ماوەیەک لەمەوبەر ئەوە ژنڕاڵە زایونیە وتبووی سەرکەوتنی تەواو لە دوخی هەنووکەییدا بە واتای لەناو چوون لە زەلکاوی کەرتی غەزەیە.
بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایونیستی هیچ ڕێگاچارەیەکی بە کردەوەی بۆ قوناغی دوای شەڕ لە غەزە ڕادەست نەکردووە و ڕێگای ئێمەی دیاری نەکردووە . هەرجارێ کە نتانیاهۆ تیمێک بۆ وتووێژ دەنێرێت هێڵی سووری نوێ دیاری دەکات . بەم جۆرە ڕێککەوتنێک بە دی نایەت .