نەبیەبری: بڕیارنامەی ١٧٠١ی ئەنجومەنی ئاسایش هیچ گۆڕانێکی بەسەردانایە
سەرۆک پەرلەمانی لوبنان لە بیروڕادەربڕینێکدا جەختی کرد کە بڕیارنامەی ١٧٠١ی ئەنجومەنی ئاسایش هیچ گۆڕانێکی بەسەردانایە ودەبێ هەمووبڕگەکانی جێبەجێ بکرێت
بڕی لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت وتی: نێونجێگەری ئەمریکیش هیچ ووشە وقسەیەکی نەکردووە لەبارەی بڕیارنامەی ١٥٥٩ وجێگیرکردنی هێزە بیانیەکان بەجێگای هێزەکانی یۆنیفل.
وتیشی: ئێمە هەوڵ وتەقالای هاوپێوەند لەگەڵ دامەزرانی ئاگربڕ، سەقامگیرکردنی ئەرتەش لە سنووروجێبەجێ کردنی بڕیارنامەی ١٧٠١ی ئەنجومەنی ئاسایشتمان ئەنجام داوە ولەگەڵ عاموس هۆکشتاین نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەڕێککەوتن گەیشتووین .
وتیشی: ئێمە چاوەڕوانین کە هۆکشتاین لەسەرئەوشتەی ڕێککەوتنمان کردووە لەگەڵ بنیامین نتانیاهۆ بەڕێککەوتن بگات ودوای ڕێککەوتنیش دەبێ دەستەبەری گەلێک بۆ جێبەجێ کردنی لە ماوەیەکی دیاری کراو،و، ڕێککەوتن لەسەر ، بدرێت. سەرۆک پەرلەمانی لوبنان وتی: ئێستاکە تۆپ لە زەوی نتانیاهۆدایە هەتا بزانین ئایا ئامادەیی حەرەکەت کردن لە چوارچێوەیەک کە لەگەڵ هۆکشتاین لەسەری ڕێککەوتنمان کردووە ، هەیە یام نا؟ ویا ئەوەکە جارێکی تر ڕێککەوتنەکە بنپێدەکات. وتیشی: ئێمە لە نێونجیگەری ئەمریکی بیستوومانە کەنتانیاهۆ ڕەزامەندی دەربڕیوەلەگەڵ ئەم ڕێککەوتنە وئێمەیش پێشوازیمان لێکردووە پێبەندی دەبین .