میقاتی: هیوادارین لە ساعەتەکانی داهاتوو ئاگربەس لەگەڵ ئیسرائیل دابمەزرێت
سەرۆک وەزیرانی حکۆمەتی بەرەوپێشبردنی کاروباری لوبنان لە سەروبەندی دیداروچاوپێکەتنەکەی لەگەڵ نێردەی ئەمریکا هیواداری دەربڕی لە کاژێرەکان یان ڕۆژەکانی داهاتوو ئاگربەس لەگەڵ ئیسرائیل دابمەزرێت
"نەجیب میقاتی" سەرۆک وەزیرانی حکۆمەتی بەرەوپێشبردنی کاروباری لوبنان وتی: " هۆکشتاین نێردەی ئەمریکا پێی وتم کە دەڕواتە ئیسرائیل وهیوادارین لە کاژێرویان ڕۆژەکانی داهاتوو ئاگربڕدابمەزرێت.هەرلەم بارەوە ، میت سیگال پەیامنێری کەناڵی ١٢ی تەلەفیزیۆنی ڕژێمی زایۆنی وتی گوردانەکانی ٩٢٠٤دوای دوو حەوتە شەڕلە لوبنان پاشەکشە دەکەن. کەناڵی ١٣ی تەلەفیزیۆنی ڕژێمی زایۆنیش بە گیڕانەوە لە بەرپرسانی پلە بەرزی زایۆنی وئەمریکی ڕاپۆرتی دا پێشکەوتنی زۆرلەبواری دەس ڕاگەیشتن بە ڕێککەوتن لە لوبنان بەرهەم هاتووە. هەرلەم حاڵەدا ڕێکخراوی ڕادوێ تەلەفیزیۆنی ڕژێمی زایۆنی ڕاپۆرتی دا هۆکشتاین نێردەی ئەمریکا خەرێکی داڕشتنی ڕەشنووسی ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل ولوبنانە.سەرچاوەی ناوبراو ئاماژەی کرد کە سوپای ڕژێمی زایۆنی یەک حەوتە لە لوبنان پاشەکشە دەکات ولە ئەگەریی بنپێکردنی ڕێککەوتن هەڵمەتەکانی خۆی دەستپێدەکاتەوە.ڕۆژی چوارشەممە ماڵپەڕی " ئاکسیوس" بە گیڕانەوە لە سێ سەرچاوەی ئاگا نووسیی: ڕاوێژکارانی پلە بەرزی باێدن ئەمڕۆ پێنجشەممە دەگاتە فەلەستین هەتا بۆ بەستنی ڕێککەوتنێک کە کۆتایی بدات بە شەڕلە لوبنان ، هەوڵ بدەن . ئەگەر" ئاموس هۆکشتاین و" بیرت مەک گورک" ڕاوێژکارانی پلەبەرزی " جۆباێدن " سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە درێژایی سەفەرەکەیان ڕێککەوتنی دیپلۆماتیکی نێوان ڕژێمی زایۆنی وحزبۆڵڵای لوبنان جێبەجێ بکەن ، بۆ یەکەمجاردوای ئۆپراسیۆنی حەوتی ئۆکتۆبر، شەڕی ناوچەیی لە ڕۆژئاوای ئاسیا بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەکەنەوە.کاربەدەستانی ئیسرائیلی وئەمریکی وتوویانە، ڕێککەوتنێک کە کۆتایی بدات بە شەڕی نێوان ڕژێمی زایۆنی وحزبۆڵڵا، ئەگەریی هەیە لەماوەی چەند حەوتەی تر دەستکەوێت. بەقسەی کاربەدەستانی تلابیب ، بنیامین نتانیاهۆسەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی ئێوارەی سێشمەمە لەگەڵ چەند وەزیر وسەرکردەی پایەبەرزی هێزەکانی ترۆری زایۆنی ودەزگەکانی هەواڵگری ئیسرائیل کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن هەتا لە بارەی ئەم رێککەوتنە شێمانەییە وتووێژ بکەن .