حیزبۆڵڵا : ٩٥ سەربازی زایۆنی لەلوبنان کوژران
بەپێی ڕاگەیاندنی حیزبۆڵڵا، لە کاتی دەسپێکرانی شەڕەزەوینیەکان لە باشووری لوبنان فرەتر لە ٩٥سەربازی ڕژێمی داگیرکەرکوژراون و٩٠٠ کەسیش برینداربوونە
بەپێی ڕاپۆرتی حیزبۆڵڵا ،لە مانگی ئۆکتۆبری ئەمساڵ " دەی ڕەزبەرهەتا دەی خەزەڵوەر"زیاترلە ٤٠ تانکی میرکاوای سوپای تیرۆری زایۆنی لە شەڕی زەوینی لە باشووری لوبنان لەناوبراون . ئەم گروپە ڕایگەیاند کە لەم ماوەیە هەروەها پەنجا تانک ترۆمبیل ی سەربازی زایۆنیش تەقیندراونەتەوە وپێنج خۆفڕلەناوبراون کە سێ خۆفڕلەجۆری هیرمیس ٤٥٠ ودوو خۆفڕلە جۆری هیرمیس ٩٠٠ بوونە .
ژووری هەڵمەتی خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان جەختی کرد کە ئەم ئاماروڕێژانە زیان وخەساری دوژمن لە پەلاماربۆسەر پێگە وناوەند وشاروشارۆچکەزایۆنیەکان لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو ناگرێتەوە. ژووری ئۆپراسیۆنی خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان هەروەها ڕایگەیاند کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ هەڵمەتی مووشەکی وتوپخانەیی لە ناوچە سنووریەکان وهەروها لە قوڵایی خاکی فەلەستینی داگیرکرا وئەنجام دراوە.
سوپای تیرۆری زایۆنی لە دوشەممە دووی ڕەزبەرپەلاماری بەربڵاوی بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی باشووری لوبنان دەستپێکردووە ،حیزبۆڵڵای لوبنانیش لەبەرامبەر وەبەردەسڕیژدرانی کەسانی ناسەربازی لەم وڵاتە بێ دەنگەی نەکردولەهەمان دەقەکانی سەرەتایی هەڵمەتی جۆربەجۆری لەوەڵام بەم دەسدرێژکاریانەی زایۆنیەکان دەستپێکرد.
.