تشرینی دووه‌م 01, 2024 10:49 Asia/Tehran
  • سات بەسات لەگەڵ چلەمین ڕۆژ لە پەلاماربۆسەر لوبنان

وتووێژوکانی ئاگڕبڕ...لەژێر سێبەری پەلامارە بێ وچانەکانی داگیرکەران بۆ سەرلوبنان

دەسدرێژکاری بەربڵاوی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان لە چلەمین ڕۆژدا هەروا بەردەوامە وسوپای تیرۆری زایۆنی پەلاماری قۆرسی کردەسەر " نەبەتیە" خەیام، دەوروبەری باشووری بەیروت.

ژماری قوربانیانی ناسەربازی لە چلەمین ڕۆژی پەلامارە دەسدڕێژکارانەکانی زایۆنیست بۆسەرخاکی لوبنان ٤٥شەهید و١١٠ برینداری لێکەوتووەتەوە کە بە گشتیی لە سەرەتای دەسدرێژکاریەکان هەتا ئێستاکە ٢٨٦٥ شەهید و١٣٠٤٧کەسیش برینداربوونە.لەلایەکی تر وەزاڕەتی تەندروستی لوبنان ئەمڕۆهەینی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە شەش فریاکەوشەهید وچوارکەسی تر برینداربوونە وبەم جۆرە ژماری هەموو شەهیدانی فریاکەو لە سەرەتای پەلامارە دەسدرێژکارانەکانی زایۆنیست گەیشتووەتە ١٧٨ شەهید و٢٧٩ بریندارهەروەها ژماری ئەو ئامبۆڵانسانە کە دراونەتەبەر دەسڕێژ ٢٤٦دەزگابوونە.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە حزبۆڵڵای لوبنان لە ئاماروڕێژەی زیاتر لە ٩٥ کوژراو و٩٠٠ سەربازوئەفسەری بریندارلە سوپای تیرۆری داگیرکەرلە کاتی دەسپێکرانی دەسدرێژی زەوینی بۆسەر لوبنان هەواڵی داووتی: خەباتکارانی خۆڕاگری ئیسلامی هەتا ئێستاکە توانیویانە ٤٢تانکی میرکاوا، ٤بوڵدۆزری سەربازی، دوو هامیر، ترۆمبیلێکی زرەیی ، نەفەرهەڵگرێک، سێ خۆفڕی هیرمیس ٤٥٠ودووخۆفڕی هیرمیس ٩٠٠ بتەقیننەوە ولەناوبەرن.

بەڵام لەبارەی ئاکام وئەنجامی هەوڵ وتەقالای دیپلۆماتیک بۆ ڕاگرتنی شەڕی لوبنان، زانیاری دژبەیەک لەئارادایە. کۆڕوکۆمەڵە حکۆمیەکان ئێوارەی پێنجشەممە جەختیان کرد کە لوبنان "پیشنیاری ئاگربڕی ڕەدنەکردووە وهەروا خوازیاری ئاگرگڕوتووێژی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ سوپای تیرۆری دەسدرێژکاری زایۆنیە. هاوکات ڕۆژنامەی ئەمریکایی واڵ ستریت ژۆرناڵ ڕۆژی پێنجشەممە بەگیڕانەوە لە کاربەدەستانی عەرەبی ولوبنانی ڕایگەیاند کە حزبۆڵڵا وحکۆمەتی لوبنان پیشنیاری ئێستاکە لەمەڕئاگربڕی شەست ڕۆژە لە باشووری لوبنانیان قەبوڵ نەکردووە چۆنکە نەیاری بەرژەوەندی نیشتمانی لوبنانە وئازادی بێ ڕادەوسنوورئەدات بە ڕژێمی زایۆنی پەلاماربکاتە سەر سنووری هاوبەشی باشووری لوبنان لەگەڵ باکووری سەرزەویە داگیرکراوەکانی فەلەستین .

 

سەرپەیڤ