یەکەم کاردانەوەی وەزیری جەنگی لەسەرکارلابراو بە بڕیاری نتانیاهۆ
یوئاوگاڵانت وەزیری جەنگی لەسەرکاردەرکراوی ڕژێمی زایۆنی باسی هۆکارەکانی دەرکرانی لەکارەکەی کرد
بەپێی ڕاپۆرتی میدیا زایۆنیەکان گاڵانت وتی: ئەم دەرکرانە ئاکام وئەنجامی ناکۆکیەکان لەگەڵ سەرۆک وەزیران بووە لەسەر سێ مژار. ناوبراو وتی: ناکۆکی یەکەم ئەمەکە من بڕوام ئەمە بوو هەمووکەسانێک کە تەمەنیان گەیشتووە بۆخزمەتکردنی سەربازی دەبێ بێنە ڕیزی سوپاوە.
گالانت وتی: بە ڕای مەن هەموو دەبێ خزمەت بکەن ونابێ یاساوڕێسایەک پەسەن بکرێت کە خۆشبێت لە هەزاران کەس لەخزمەت کردن لە سوپا. ناوبراو گەڕاندنەوەی یەخسیرانی زایۆنی لە کەرتی غەززەی دوهەمین مژاری بەرناکۆکی لەگەڵ ناتانیاهۆ ڕاگەیاند ووتی: دەکرێ بەبڕیک ئیمتیازبەخشین ، یەخسیرەکان ئازادبکرین ، هەرچەند کە بڕێک لەم ئیمتیازانە ئیش وئازاریان هەیە.
وەزیری لەسەرکاردەرکراوی جەنگی ڕژێمی زایۆنی وتی: ناکۆکی سێهەم لەبارەی لێژنەی توێژینەوە وپیداگری من لەسەر پێویستی دامەزرانی لێژنەیەکی توێژینەوەیی سەربەخۆ بوو. ژێدەرەهەواڵیەکان شەوی سێشەممە ڕاپۆرتیان دا کە یوئاوگاڵانت وەزیری جەنگی ڕژیمی زایۆنی لە سەرکاردەکراوە. بنیامین نتانتاهۆ بەڕاگەیاندنی هەواڵی لەسەرکاردەرکرانی گاڵانت لە وەزاڕەتی جەنگ وتی: ئەمڕۆ بڕیارم گرتووە گاڵانت دەربکەم وکاتس دانیمە جێگای ئەو.
وتیشی: ئێمە پێویستیمان بە بوونی متمانە لە نێوان وەزیری بەرگری وسەرۆک وەزیران هەیە.نتانیاهۆ لەدرێژەدا وتیشی: قەیرانی متمانە لەنێوان من وگاڵانت ، ئیزنی بەڕێوەبەرایەتی شەڕی نەئەدا. سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی وتی: من دڵنیام کە بەم کارە، کابینە باشتروهەماهەنگتر چالاکی دەکات.نتانیاهۆوتی: گدعون ساعیرم وەکوو وەزیری دەرەوە هەڵبژارد.