تشرینی دووه‌م 06, 2024 14:06 Asia/Tehran
  • تەشەنای کاروکردە دژە مرۆڤانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە پێشگیری کردن لە هاتنی یارمەتیەکان بۆ غەززە

داگیرکەران بە مەبەستی قوڵتر کردنی قەیرانەمرۆڤیەکان وتەشەنا پیدانی برسیەتی دانیشتووانی غەززە، بەرتەسکی زۆرتروتوندتریان لە ڕێگای هاتنی یارمەتیەکان بۆغەززە، داسەپاندووە

"ئامجدئەشوا" سەرۆکی تۆڕی ڕێکخراوە نادەوڵەتیەکانی فەلەستین بە هەواڵدەری شەهابی فەلەستینی وت: داگیرکەرانی زایۆنی بەرتەسکی توندیان لە بواری یارمەتیەکان بۆ غەززە بەتایبەت باکووری ئەم  ناوچە داسەپاندووە هەتا برسیەتی لەم ناوچە پەرە بستینێت.

وتیشی: لەماوەی پێوشوێن گرتنەکانی ئێمە ڕادەی یارمەتیە گەیشتووەکان بە غەززە لە مانگی ئۆکتۆبری ڕابردوو کەمە لە حاڵێکدا کە بەرلەشەڕ٧٠٠ هەتا ٨٠٠ لوری لە ڕۆژ دەهاتن بۆ غەززە. ئەشوا"جەختی کرد : مادەی خۆاردەمەنی زۆرکەمە وئەو مادە خۆراکیەی کە گەیشتووەتە غەززە ڕوولە تەواوبوونە وئەمە مەترسیەکە بۆ فەلەستینیەکان بەتایبەت ،مندالان،ژنان ونەخۆشان/.

ڕژێمی زایۆنی لە حەوتەمی ئۆکتۆبرەوە شەڕی کاولکەری لە دژی کەرتی غەززە دەسپێکردووە. لەم ماوەیەدا سەتی حەفتا لەماڵ وژێرخانەکانی کەرتی غەززە زیانیان وێکەوتووە وگەمارۆی ناباروقەیرانی مرۆڤی زۆرلە تەنیشت قات وقڕی وبرسیەتی بێ وێنە، هەڕەشە لە گیانی دانیشتووانی ئەم ناوچەیە دەکات.

 

 

سەرپەیڤ