تشرینی دووه‌م 06, 2024 19:16 Asia/Tehran

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان سەبارەت بە دوایین جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە لوبنان وتاری دا.

"شێخ نەعیم قاسم" سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە چلەی شەهید بوونی "سەید حەسەن نەسڕوڵڵا" سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان بە دەس ڕژێمی زایۆنیستی وتی: سەید حەسەن نەسڕوڵڵا ڕێبەرێکی نمونە، ڕاهێنەرێکی ئیلهام بەخش، ئاڵای مەکتەبی ویلایەت و ڕزگاریی فەلستینە.

 

نەعیم قاسم لە درێژەدا وتی: حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شوڕشی ئیسلامی ئێران سەید حەسەن نەسڕوڵڵای بە بێ وێنە وەسف کرد و ئەوە وەسفێکی زۆر مەزنە. سەید حەسەن نەسڕوڵڵا حیزبی خۆڕاگری لە سەر بنەمای دینی ڕەسەنی موحەمەدی دانا، ڕێکاری ناوبراو ڕێکاری ویلایەتمەداریە. حیزبێکی ساز کرد کە هەموو چینەکانی کومەڵگا، پیر و لاو، ئازادیخوازان و سەربەرزان، ڕووناکبیران و کرێکارانی کۆکردەوە.

 

ناوبراو وتی: خۆڕاگری لە حیزبوڵڵا بنەمایەکی پتەوی لە ڕوانگەی دەسەڵات پسپوڕایەتی و ڕووبەڕووبوونەوەی هێزمەندترین دوژمنانە. خوڕاگری درێژە بە ڕێگای خۆی ئەدات و زیاتر لەمە گەشە دەکات.

 

شێخ نەعیم قاسم هەروەها وتی ئێمە ڕووبەڕووی شەڕی ئیسرائیل دژی لوبنانین کە نزیکەی چل ڕۆژ لەمەوبەرو دوای ساڵێک لە باهۆزی ئەقسا دەس پێی بوو. لە شەڕی پشتیوانی ئێمە لە غەزە هەموو لاگرانی فەلەستین هەوڵیان دا یارمەتی فەلەستین بدەن بۆ ئەوەی کە فەلەستین لە غەزە زیاتر لە 43 هەزار شەهید و زیاتر لە سەد هەزار برینداری لێکەوتووە، بەڵام هەروا خوڕاگرە و ڕاوەستاوە و سەرکەوتوو دەبێت.

 

ناوبراو ستایشی هەموو بەرەکانی خوڕاگری کرد لە یەمەنەوە تا لوبنان و لاگری کوماری ئیسلامی ئێران لە فەلەستین و جەختی کرد، ئەمڕو ئیدی گرینگ نیە کە شەڕ چلون دەس پێی دەبێت بەڵکوو گرینگ ئەوەیە کە لوبنان لە ژێر دەسدرێژی ڕژێمی زایۆنیستی دایە و بنیامین نتانیاهو سەروک وەزیرانی ئەو ڕژێمە دەڵێت هیچکات کوتایی ئەو شەڕە دیاری ناکرێت بەڵکوو بە دوای وەدی هاتنی ئامانجەکانی خۆی واتە گۆڕینی سیمای ڕوژهەڵاتی ناڤینە کەوایە ئەو گەڵاڵەیەکی واوەتر لە غەزە و لوبنانی لە بەرنامە ی دا هەیە.

 

سەرپەیڤ