تشرینی دووه‌م 10, 2024 08:04 Asia/Tehran
  • ئاژاوە وشڵەژاوی لە تلاڤیف لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە ناکۆکی وناچالاکیی وناکارامەییەکان لە کابینەی نتانیاهۆ

هەزاران ئیسرائیلی ئێوارەی شەممە لە تلاڤیف بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانێک ناڕەزایەتیان دەربڕی بە چوارسەد ڕۆژ بێ ئاگاداری وبێ هەواڵ بوون لە دۆخی یەخسیرانی زایۆنی لە کەرتی غەززە وبنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیان بە تاوانباری ئازادنەکرانیان لە یەخسیری زانی.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە ڕٶژنامەی عێبری زمانی هائارتس یش ڕایگەیاند کە پۆلیسی ڕژێمی زایۆنی پێنج کەس لە بەشداربووان لە خۆپێشاندان لە تلاڤیف لە داکۆکی کردن لە مۆرکرانی ڕێککەوتن نامەی گوڕێنەوەی یەخسیران لە گەڵ خۆڕاگری لە غەززەیان دەسگیرکردووە.بنەماڵەی یەخسیرانی زایۆنیست جارێکی تر بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان بنیامین نتانیاهۆسەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیان بە تاوانباری ئازادنەکرانی مناڵەکانیان زانی لە کەرتی غەززە دوای چوارسەد ڕۆژ لە بەنددابوون دا.

بنەماڵەی یەخسیرانی زایۆنی بانگەشەیان کرد: هەموو مەبەست وئامانجەکان لە غەززە جێبەجێ کراوە وبە پێچەوانەی ئەوان ڕێکخراوەکانی سەربازی وئاسایشتی ئیسرائیل دەبێژن هیچ کاڕێک لە غەززە دا نەماوەتەوە. لەلایەکی تر شارۆچکە نشینانی زایۆنیستیش لە "نتانیا" ، " ئەلخەزیرە" خۆپێشاندانیان بەڕێوەبرد وخوازیاری ڕێککەوتن لەگەڵ حەماس بۆ ئاڵووێر کردنی یەخسیرەکان بوون .

خۆڕاگری فەلەستین لە کەرتی غەززە حەوتەمی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ی پازدەی ڕەزبەری ١٤٠٢لە هەڵمەتێکی غافڵگیرانە دا چوونە ناو شارۆچکە زایۆنی نشینەکانی دراوسێی کەرتی غەززە ونزیک بە ٢٥٠ زایۆنیان یەخسیر کرد. ژمارەیەک لەم یەخسیرانە لە کردەوەیەکی مرۆڤ دوستانەدا وژمارەیەکی تریش لە ئۆپراسیۆنی ئاڵووێرکردنی یەخسیرانی لە نێوان ڕژێمی زایۆنی وبزوتنەوەی حەماس ئازاد کران ، بەپێی ئەمە ژمارەیەک لەوان بەهۆی کەمتەرخەمی وسەرنج نەدانی کابینەی توند ڕەوی ڕژێمی داگیرکەروبەردەوامکردنی پەلامارە دڕندانەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە بە تەقەی خۆدی ئیسرائیلیەکان ، کوژران .

.

 

 

سەرپەیڤ