تشرینی دووه‌م 10, 2024 08:40 Asia/Tehran
  • دەسدرێژی سەربازی تازەی ئەمریکا وئینگلیز بۆسەرخاکی یەمەن

ژێدەرە هەواڵیەکان ڕاپۆرتیان دا کە فڕۆکە شەڕکەرە ئەمریکی وبەریتانیاییەکان بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ناوچەگەلێک لە " سەنعا"ی پێتەختی یەمەنیان بۆمباران کردووە

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلمەسیرە ، فڕٶکە شەڕکەرە ئەمریکی وبەریتانیاییەکان لە سێ نۆرە ، دوو ناوچەی "ئەلنەهدین وئەلحەفا" لەباشووروڕۆژهەڵاتی سەنعایان بۆمباران کرد. لە زیان وخەسارەکانی شیمانەیی ئەم پەلامارانە هێشتا هیچ ڕاپۆرتێک بڵاو نەکراوەتەوە.

ئەمریکا وبەریتانیا بەیانی ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ دوابەدوای بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕیکخراوی نەتەوەکان، پەلاماربۆسەر بنکە وبارەگای ئەنساروڵڵای یەمەنیان دەسپێکرد.  ئەم پەلامارانە دوای ئەوە ئەنجام بوو کە سوپای یەمەن لە ماوەی مانگەکانی بەرلەوە لە پشتیوانی کردن لە خۆڕاگری گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە چەند گەمیی زایۆنیستی وگەمیەکانی تری سەرزەویەداگیرکراوەکان لە دەریای سوروتەنگەی بابۆلمەندەب یان  دایە بەر دەسڕێژ.

هێزەکانی سوپای یەمەن ئەرکمەند بوونە هەتا کاتێک کە ڕژێمی زایۆنی پەلامارەکانی خۆی بۆسەر غەززە ولوبنان ڕانەگرێت ، ئەوانیش پەلامارەکانی خۆیان بۆ سەرگەمیەکانی ئەم ڕژێمە وئەو گەمیانەی کە ئەنیردرین بۆ سەرزەویە داگیرکراوەکان ومەبەست وئامانج گەلێک لە سەرزەویە داگیرکراوەکان بەردەوام دەکەن.

 

 

سەرپەیڤ