تشرینی دووه‌م 10, 2024 09:02 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندانی پاریس لە یەکگرتوویی لەگەڵ غەززە وڕاگرتن و نەناردنی چەک وتەقەمەنی ڕژێمی زایۆنیستی

سەدان کەس لە فەرانسیەکان لە خۆپێشاندانێک لە پاریسی پێتەختی ئەم وڵاتە بەشداریان کرد هەتا یەکگرتوویی ویەکدەنگی خۆیان لە گەڵ فەلەستینیەکان لە کەرتی غەززە لە دژی بەرەکۆژی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی ڕابگەیەنن وخوازیاری کۆتایی دان بە نەناردنی چەک وتەقەمەنی بۆ سوپای تیرۆربوون .

سەرچاوەکانی هەواڵ وتیان " لاگران وپشتیوانانی فەلەستین لە مەیدانی جمهوری کۆبوونەوە وپاشان بە هەڵدانی درۆشم گەلێک لە شەرمەزارکردنی قەڵاچووکردن وکۆشت وبڕی ئیسرائیل بەرەو مەیدانی " باستیل" لەپاریس ڕێپیوانیان بەڕێوەبرد. خۆپیشاندەران بە هەڵدانی ئاڵاکانی فەلەستین ولافیتە گەلێک وەکوو بەرەکۆژی ڕابگرن وچەک وتەقەمەنی ناردن بۆ ئیسرائیل ڕاگرن ، خوازیاری ئازادکرانی فەلەستین لە چنگ داگیرکەرانی زایۆنی بوون . بەشداربووان لەم ڕێوڕەسمە لەوان کەسایەتیە جووەکان، یش خوازیاری داسەپانی بایکۆت لەدژی تلاڤێڤ وهەموو کۆمپانی گەلێک بوون کە لە ئیسرائیل داکۆکی وپشتیوانی ئەکەن .

 

سەرپەیڤ