تشرینی دووه‌م 10, 2024 09:12 Asia/Tehran
  • سات بەسات لەگەڵ چل ونۆهەمین ڕۆژی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان

تێپەڕگەیەکی سنووری لەگەڵ سووریا وشارگەلێک لە باشوور بۆمباران کران

لەجەنگەی بەردەوام کران وتەشەنای بۆمبارانە کانی سوپای داگیرکەرلە ٤٩مین ڕۆژی دەسدرێژیە بەربڵاوەکان بۆ سەر لوبنان وبەتایبەت لە " بەعلبەک وسور" فڕۆکەکانی ئەم ڕژێمە، چەند پەلاماریان بۆ سەر شارگەلێک لە باشووری لوبنان ئەنجام دا

لەلایەکی تر، حیزبۆڵلا هەروا درێژە ئەدات بە بەربەرەکانێ لەگەڵ دەسدرێژی زەوینی وبۆمبارانی موشەکی شاروشارۆچکە کانی سەرزەویە داگیرکراوەکان. بەپێی دوایین ئاماروڕێژەی ڕاگەێندراو لە لایەن وەزاڕەتی تەندروستی لوبنان، ژماری شەهیدانی لوبنانی گەیشتووە بە ٣١٣٦ کەس وبریندارەکانی ئەم پەلامارە دڕندانەیەی ئیسرائیل گەیشتووە بە ١٣٩٧٩ کەس و٤٥٠٠٠یەکەی ئاوەدانیش کاول کراون ولەناوچوون .

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی هەواڵ، سوپای تیرۆری زایۆنی درێژەی داوە بە دەسدرێژکاریەکانی خۆی بۆ ڕۆخاندنی گەڕەک وبیناکان لە گوندە سنووریەکان لە باشووری لوبنان وزیاتر لە سەتی ٧٠لەماڵ ودامەزراوە شاری وبینائیداریەکان ، دۆکانەکان لە شاری" مەیس ئەلجبل" یان ڕۆخاندووە.بە قسەی ئەم سەرچاوانە، لەم پەلامارانە دا تەنانەت شوێنە ئاینیەکان ، نەخۆشخانەوهێڵەکانی فریاکەوتنی ڕسانینیز دراوەتە بەر پەلاماری دڕندانەی سوپای تیرۆر. بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری لوبنان ، فڕۆکە شەڕکەرەکانی رژێمی زایۆنی پەلاماریان کردە سەر تێپەڕگەی " گرماش" قلد سەبع" لە سنووری باکووری ڕۆژئاوای " هرمل" هاوسنوورلەگەڵ سووریا.

 

سەرپەیڤ