سەفەری نهێنی وەزیری ئیسرائیلی بۆ ڕووسیا بە مژاری ئاگربڕ
سەرچاوە ئیسرائیلیەکان هەواڵیان دا کە یەکێ لە وەزیرانی کابینەی ڕژێمی زایۆنیستی ئەم دواییە سەفەرێکی نهێنی کردووە بۆ مۆسکۆ هەتا بۆڕێککەوتنی ئاگربڕلەگەڵ لوبنان کارە بەراییەکانی سەرەتایی ئەنجام بدات
ڕادوێ سوپای تیرۆری زایۆنی، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕاپۆرتی دا " ڕون درمر" وەزیری کاروباری ستراتژی ڕژێمی زایۆنیستی حەوتەی ڕابردوو سەفەرێکی نهێنیانەی بۆ ڕووسیا کردووە . بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ، درمروەکوو نوێنەری " بنیامین نتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەرپرسایەتی وتووێژەکانی ئێستاکە لەبارەی ئاگربڕلەگەڵ لوبنانی لە ئەستۆیە.
ڕادوێ سوپادەبیژێت: چاوەڕوانی دەکرێت ڕووسیا دەوری گرینگ ، لەڕێککەوتنی شیمانەییە ئاگربڕەکە بگیڕێت، بەڵام ئاماژەێکی دروست بەم مەسەلە نەکراوە. میدیا زایۆنیەکان دەبێژن، چاوەڕوانی دەکرێت ڕون درمر ئەمڕۆ بۆ ماوەی چوارڕۆژ بچێت بۆ واشنتۆن هەتا ڕاوێژکاریە نیهاییەکان بەمەبەستی جێبەجێ کردنی کارەکان بۆ ڕێککەوتنی ئاگربڕ ئەنجام بدات.
ئەم ڕاپۆرتە لە حاڵێکدا بڵاوکراوەتەوە کە کەناڵی ١٢ی تەلەفیزیۆنی ڕژێمی تیرۆری زایۆنی ئیدعای کردووە بۆئەوەی کە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەیەک لەدژی ئیسرائیل دەرنەکات ، تیلاڤێڤ خەرێکی لێکدانەوەی ئیمکانی دەسڕاگەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربڕلە بەرەی باکووری دایە . ئەم ئیدعایە لە حاڵێکدا هاتووەتە ئاراوە کە ڕاووێژکاریە کۆتاییەکان بە مەبەستی ئەنجام دانی کارە بەراییەکان بۆ ڕێککەوتنی ئاگربڕئەنجام بدات.
ئەم ئیدعا وبانگەشەیە لە حاڵێکدا هاتووەتە ئاراوە کە حزبۆڵڵا لەماوەی حەوتەکانی ڕابردوو پەلامارەکانی خۆی بۆ سەر بنکەو ناوەندەکانی ڕژێمی زایۆنی تەشەنا پێداوە ودەیان پێگەی سەربازی ئیسرائیلی بە مووشەک ودرۆن داوەتەبەر پەلامار. خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان حەوتەی ڕابردوو پێگەی ئیسرائیلی" تسرفین " لەباشووری تلاڤێڤی بە مووشەکی بالستیکی فاتح ١١٠ داوەتە بەردەسڕێژ. حیزبۆڵڵا ڕایگەیاندووە کە ئیزن نادات بە شارۆچکە نشینە زایۆنیەکان بگەڕێنەوە بۆ شارۆچکە باکووریەکان ..