کۆبوونەوەی سەرانی ڕیاز ، ڕاگرتنی شەڕ لە غەزە و لوبنان
کۆبوونەوەی ڕیاز ئەمڕۆ بە ئامادە بوونی سەرانی زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بۆ گرتنەبەری هەڵوێستێکی یەکپارچە سەبارەت بە ڕاگرتنی شەڕ لە غەزە و لوبنان بەڕێوە چوو.
موحەمەد بن سەلمان پاشمیری عەرەبستانی سەعوودی لە دەسپێکی دانیشتنی نائاسایی سەرانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە ڕیاز وتی ئێمە جەخت دەکەین لەسەر پێویستی درێژەی چالاکی ئانڕوا و ڕێکخراوەکانی نێونتەوەیی دیکە دەبێ درێژە بدەن بە لاگریان لە فەلەستین .
لەم دانیشتنەدا موحەمد بن سەلمان وتیشی ئێمە جارێکی دیکە جەخت دەکەین لەسەر نەیاریەتی بەبڕشتانەی خۆمان لە گەڵ ژینوساید کردنی خەڵکی غەزە لە لایەن ڕژێمی زایونیەوە .
ئەحمەد ئەبوو غەیت سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەبیش لەو دانیشتنە دا وتی ئەو کارەی کە داگیرماران لە غەزە ئەنجامی ئەدەن ی لەناو بردنی داهاتووی هاو ژینی و ئاشتی لە ناوچەیە .
سەرۆک کوماری تورکیاش لەو دانیشتنەدا خوازیاری بایکوتی چەکەمەنی ڕژێمی زایونیستی بوو . ڕەجەب تەیب ئەردوغان وتیشی کابینی نتانیاهۆ لە لایەکەوە بو توند بوونەوەی بارگرژی سەربازی لە گەڵ ئێران هەوڵ ئەدات و لە لتایەکی دیکەوەن درێژە ئەدات بە پەلامارەکانی خوی دژی غەزە ئەو وتی ئێمە درێژە ئەدەین بە هەوڵەکانی خومان دژی هوکارانی ڕەگەز کوژی لە فەلەستین .