هێرشی مووشەکیی یەمەن بۆ سەربنکەی سەربازیی ناحالسوریک
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند کە بو لاگری لە خەڵکی فەلەستین و غەزە هێزە کانی یەمەن لە ئوپڕاسیونێکی سەربازیدا هێرشیان کردە سەر بنکەی ناحال سوریک هەڵکەوتوو لە باشوری ڕوژهەڵاتی تەلابیب .
یەحیا سەریع وتی : ئەو ئوپڕاسیونە بە مووشەکی بالستیکی واوەدەنگیی فەلەستینی 2 ئەنجام درا مووشەکەکە بە وردی لە ئامانجەکە درا و بووە هۆی ئاگری گرتنی بنکەکە . بەرلەوەش مێدیا زایونیەکان ڕاپۆڕتیان دا کە مووشەکێکی بالستیک لە خاکی یەمەنەوە بەرەو شارۆچکەی زایونی نشینی بەیت شەمس هەڵکەوتوو لە ڕوژئاوای قودسی داگیرکراو هاوێژراوە .
ئەو هێرشە مووشەکیە بووە هۆی ئاگرکەوتنی ناوچەگەلی دیکەش . ئەرتەشی تڕۆڕیش ڕایگەیاند کە 4 خۆفڕ لە ڕوژهەڵاتەوە بەرەو سەرزەویە داگیرکراوەکان هاوێژراون . ئەوە لە حاڵێکدایە کە شەوی ڕابردوو ئەمریکا و بریتانیا لە کردەوەیەکی دەسدرێژکارانەدا حەوت جار ناوچەگەلێکی لە پارێزگای عومران و و سەعدەیان لە باکووری یەمەن بوردمان کرد .