ئەمڕۆ ١٢ جار زایۆنییەکان پەلاماری زاحییەی باشووری بەیرووتیان دا
ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی ئەمڕۆ دوابەدوای دەرکردنی فەرمانی چۆڵکردن بۆ دانیشتوانی ناوچەی زاحییەی باشووری، ١٢ جار ئەم ناوچەیەی دایە بەر پەلاماری دڕندانەی خۆی.
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی ئەمڕۆ لە درێژەی پەلامارەکانیان بۆ سەدر باشووری لوبنان ناوچەی زاحییەیان ١٢ جار دایە بەر پەلامار. پاش ئەم پەلامارانە شاڵاوی تازەی ئاوارەبوونی دانیشتووانی باشووری لوبنان دەست پێ بووە.
سوپای تیرۆر ئەمڕۆ هەڕەشەی کردبوو کە هێرش دەکاتە سەر چەن باڵاخانەیەکی مەدەنی لە زاحییەی باشووری بەیرووت.سوپای داگیرکەر هاوکات لەگەڵ پەلاماردانی زاحییە لە باشووری بەیرووت، چەندین شاری دیکەی لوبنانیشی دایە بەر هێرش.
هاوکات حیزبوڵای لوبنان ڕایگەیاند کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شارۆچکەی زایۆنی نشینی "کەفەر بلووم"ی مووشەکباران کردووە و خەباتکارانی خۆڕاگری ئیسلامی لە یەکەی بەرگریی ئاسمانیی دا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ درۆنێکی جەنگیی ئیسراییلیان ناچار بە بەجێهێشتنی ئاسمانی نەبەتییە کرد.