تشرینی دووه‌م 13, 2024 10:13 Asia/Tehran
  •  حەماس ئیدعای ئەمریکا لەبارەی باشتربوونی دۆخی غەززەی ڕەتکردەوە

بزوتنەوەی خۆڕاگری حەماس بەیانی ئەمڕۆچوارشەممە ئیدعای ئەمریکا لەبارەی کاروکردەی ڕژێمی زایۆنی بۆ باشتربوونی دۆخی مرۆڤی غەززەی ئیدانە کرد

بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس بەیانی چوارشەممە ئیدعا وبانگەشەی ئەمریکا لەبارەی کاروکردەی ڕژێمی زایۆنی بۆ باشتربوونی دۆخی مرۆڤی غەززەی ئیدانەکرد.

حەماس لەبەیاننامەیەکداوتی: ئەم ئیدعا وبانگەشانە بە تەئید وپشت ڕاستکردنەوەیەک لە سەر بەشداری ئەمریکا لە بەرەکوژی دڕندانە لە دژی خەڵکی ئێمە لە کەرتی غەززە لەماوەی زیاتر لە یەک ساڵی ئەم دواییە دەزانین .لەم بەیاننامەیەدا هاتووە:

ئیدعا وبانگەشەی ئەمریکا هەروەها بەشداری کردن لەگەڵ دۆژمنی زایۆنی لە هەڵمەتی پاکتاوکردنی ڕەگەزی، قەڵاچوو وبرسیەتی دان کە ٣٥ڕۆژە لە باکووری کەرتی غەززە بەردەوامە پشت ڕاست ئەکەینەوە.حەماس وتیشی: ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ ومرۆڤ دوستانە ، ئیدعا وبانگەشەی ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە وپشتڕاستی دەکاتەوە کە باکووروناوچەکانی تری کەرتی غەززە گەیشتوونەتە سنووری قات و‌قڕی.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: حکۆمەتی ئەمریکا لەسەر بێزارکردن لە کەرەسەو ئامێری یاساوڕێسای نێودەوڵەتی، ڕێککەوتنەکان وپەیماننامەکان بۆ پاڕاستنی کەسانی ناسەربازی پیداگری دەکات هەتابە دوژمن دەرفەت وکات بۆ بەردەوامکردنی دەسدرێژکاری وجەنایەتەکانی بدات. ئەم بزوتنەوەیە هەروەها وتی: هەماهەنگی کردنی ئەمریکا لەگەڵ جەنایەتە جەنگیەکانی ڕژێمی زایۆنی، ئیرادەی گەلی فەلەستین تێک ناشکینێت ، بەڵکۆ ورەی ئەوان وخۆڕاگری دلیرانەیان لەپیداگری لەسەر پاوەجیی، ووەستان پەرە پی ئەدات.

.

 

سەرپەیڤ