تشرینی دووه‌م 14, 2024 18:40 Asia/Tehran
  • ئەنساروڵای یەمەن: شەڕی دەستەویەخە لەگەڵ هێزی زایۆنی بەڕێوەیە

ئەندامی مەکتەب سیاسیی ئەنساروڵای یەمەن باسی ستراتژیی تازەی هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە دژ بە ڕژێمی زایۆنی و شەڕی دەستەویەخە لەگەڵ هێزەکانی ڕژێمی داگیرکەری کرد.

«حزام الاسد» ڕایگەیاند؛ بەردەوامبوونی ژینۆساید لە غەززە ڕژێمی زایۆنی لە خاڵەکۆتایی تەمەنی نزیکتر دەکاتەوە و بەرەی یەمەن کە لە ئاراستەی پاڵپشتی کردنی غەززە پێکهات لە ڕۆژانی داهاتوودا وەها زەبرێکی بەژان لە دوژمن دەدات کە لەو شەڕەی وەڕێیخستووە پەژیوان ببێتەوە. ناوبراو بە راگەیاندنی ئەوەی کە بەرەی یەمەن چالاکیی خۆی بە هێرشی مووشەکی و درۆنی دژ بە زایۆنییەکان بەرتەسک ناکاتەوە وتیشی: ئەو کات وساتانەیش دەگات کە خەباتکاری یەمەنی تەواو لە نزیکەوە دەستەویەخەی هێزی سەربازیی دوژمنی زایۆنی ببێت. ئەوەی یەمەن رایدەگەیەنێ درووشم نییە و دوژمن باش ئاگادارە لە وادە و کردەوەی یەمەنییەکان.

«حزام الاسد» هەروەها پێیداگرت لەسەر پێویستیی یەکدەنگبوونی جیهانی عەرەب و ئیسلام و تێپەڕاندنی قۆناغی دەرکردنی بەیاننامە و شەرمەزار کردن، و پێنانە نێو قۆناغی تازە و ڕاگرتنی ژینۆساید لە غەززە.

سەرپەیڤ