زیادەڕەوی تازەی وەزیری دارایی ڕژیمی زایۆنیستی: لە غەززە شارۆچکە دروست ئەکەین
وەزیری دارایی ڕژێمی زایۆنی جارێکی تر بە ڕاگەیاندنی شەڕاشوویی ، ڕق وتۆڕویی درێژخایەنی خۆی سەبارەت بە خەڵکی غەززە ڕاگەیاند
"بتسئیل سموتریچ" وەزیری دارایی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند کە هیچ ڕێککەوتنێک بۆ گواستنەوەی یەخسیران کە ببێتە هۆی ڕاگیرانی شەڕلە غەززە، قەبوڵ ناکات. سموتریچ لە بیروڕادەبڕینێکدا کە لە لایەن میدیا عیبریەکانەوە بڵاوکرایەوە ، وتی کە لە غەززە شارۆچکە سازی ئەکرێت .
ئەم وەزیری ئیسرائیلیە زۆرجار ناڕەزایەتی خۆی لەگەڵ ئازادکردنی یەخسیرانی فەلەستینی لە چوارچیوەی ڕێککەوتنی شیمانەیی گواستنەوە ی یەخسیران ڕاگەیاندووە، تەنانەت ئەگەربە بەهای کۆتایی دان بە چالاکی سیاسی ناوبراو بێت .
ناوبراو لە مانگی ئۆتی ڕابردوو ئیدعای کرد کە مردنی دوو ملیۆن فەلەستینی لە غەززە بە هۆی برسیەتی "ئەگەریی هەیە بۆگەڕاندنەوەی یەخسیرانی زایۆنی دادگەرانە وئەخلاقی بێت. چەند ڕۆژ لەمەوپیشیش وەزیری دارایی وزیادەڕەوی کابینەی نتانیاهۆ خوازیاری پەیوەست بوونی ڕۆخی خۆرئاوایی داگیرکراو ودروست کردن وپەرەپیدانی شارۆچکەکان لەوێ دابووە کە لەگەڵ کاردانەوەی نەرینی زۆرێک لە وڵاتانی جیهان وکەسایەتیە سیاسیەکانی جیهان ڕووبە ڕوو بوویەوە.