٢٠شەهید وبریندار لە بوومبارانی باکووری کەرتی غەززە
ژێدەرە هەواڵیەکان ڕاپۆرتیان داکە بوومباران کرانی ماڵێک لە باکووری کەرتی غەززە ٢٠ شەهید وبرینداری لێکەوتووەتەوە
فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ماڵی بنەماڵەی " جودە" لەشاری جەبالیا لە باکووری کەرتی غەززەیان بوومباران کردووە.
بەپێی ئاماروڕێژەی سەرەتایی ، هەتا ئێستاکە لەم جەنایەتەدا هەشت شارومەندی فەلەستینی شەهید وژمارەیەک برینداربوونە. هەوڵ بۆ هێنانەدەری تەرمی شەهیدان وبریندارەکان لە ژێر دارووپەردوودا بەردەوامە. لەگەڵ ورودی شەڕبۆ ناو چوارسەد ودەهەمین ڕۆژی خۆی، پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە وقەڵاچوو وکوشت وبڕبەردەوامە وهەروا ژمارێک لە فەلەستینیەکان هەموو ڕۆژ شەهید دەکرێن .
لەم نێوانەدا ، ساردبوونی هەوا وبارینی باران ڕەنج وکەسەری دانیشتوانی کەرتی غەززەی زیاترکردووە ، بەجۆرێک کە خێوەتی ئاوارەکان ئەمڕۆ لە چەند ناوچە، نۆقمی ئاوبوو. ڕژێمی زایۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ پێنجی ڕەزبەری ١٤٠٢ شەڕی ماڵ وێرانکەری لە دژی کەرتی غەززە دەسپێکردووە، لەم ماوەیەدا بەشێکی فرەی ماڵەکان وژێرخانەکانی کەرتی غەززە لەم شەڕەدا ڕۆخاوە وگەمارۆی نابار وقەیرانی مرۆڤی زۆرلە تەنیشت قات وقڕی وبرسیەتی بێ وێنە، هەڕەشە لە گیانی دانیشتووانی ئەم ناوچەیە دەکات.بە پێی هەموو ئەم جەنایەتانە ، ڕژێمی زایۆنی دانی ناوە بەوەدا کە بەچوونە ناو مانگی چواردەهەمی شەڕ، هێشتا نەیتوانیوە بە مەبەست وئامانجەکانی خۆی لەم شەڕە یانی لەناوبردنی بزوتنەوەی حەماس وگەڕاندنەوەی یەخسیرە زایۆنیەکان لە کەرتی غەززە بگات.