ئەنساروڵڵای یەمەن: حیزبوڵڵا ئاگربڕی بە سەر ڕژێمی زایۆنی داسەپاند
سەرۆکی شاندی دانوستانکاری حکوومەتی ڕزگاری نیشتمانیی یەمەن، هەڵوێستی حیزبوڵڵای لوبنان و هاودەنگیی گەلی لوبنان لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی بەرز نرخاند و وتی: خەباتکارانی خۆڕاگری لوبنان بە کۆڵنەدان و ڕاوەستاوی بەهێزیان ئاگربەڕیان بەسەر ئیسرائیل داسەپاند .
"محەمەد عەبدولسەلام"، سەرۆکی شاندی دانوستانکاری حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن، ئەمڕۆ (چوارشەممە) ڕایگەیاند: لە سایەی ڕاوەستاوی و خوڕاگری حیزبوڵڵا و هاودەنگیی نەتەوە و ئەرتەش و خۆڕاگری، لوبنان سەرکەوتنێکی نوێی بەدەستهێنا دژی دوژمنی زایۆنیستی و ئامانجە کانی ئەو ڕژێمەی شکست دا. محەممەد عەبدوسەلام زیادی کرد: بەرخۆدانی لوبنان بە گیانبەخت کردنی مەزنی خۆی هێزمەندی وتوانایی خۆی بەرز کردەوە ، خۆڕاگری بە ئوپڕاسیونی خەباتکارانە و هێزمەندانەی خۆی ؛دوژمنی زایۆنی و لایەنگرانی ئەمریکی ناچار بە قەبووڵ کردنی ئاگربڕ کرد تا ئاسایش و سەروەری و سەربەخۆیی لوبنان بپارێزرێت .