تشرینی دووه‌م 30, 2024 17:05 Asia/Tehran
  • شەهادەتی ٥ کەس لە پەلاماری هەمدیسانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دانیشتووانی چیشتخانەی ناوەندەی جیهانیی

ڕژێمی زایۆنی لە دوو پەلاماری بەردەوامدا ترۆمبیلێکی سەربە چیشتخانەی ناوەندی جیهانیی بە ئەنقەست دایە بەردەسڕێژ کە لە ئەنجامدا پێنج کەس شەهید وژمارێک برینداربوون

محەممەد ئەلبلبیسی پەیامنێری کەناڵی ئەلعالەم لە غەززە ڕۆژی شەممە ڕاپۆرتی دا : لە کاژێرەکانی ڕابردوو گۆڕانکاری گرینگ لەوان پەلاماری ئاسمانی جۆربەجۆروگوللە بارانی  بەهاوون لە ناوچەی ناوەندی وباشووری کەرتی غەززە ڕووی دا.

بە پێی ئە م ڕاپۆرتە،سوپای داگیرکەر لە دوو پەلاماری ئاسمانی ترۆمبیلێکی سەربە چیشتخانەی ناوەندی جیهانیی لە باشووری کەرتی غەززە بەتایبەت لە ناوچەی خان یونس دایە بەر پەلامار.

ئەم پەلامارانە سەرەتا بووەهۆی شەهیدبوونی سێ خزمەتکاری ناو چیشتخانەکە وپاشان دوو کەسیش کە دەیانویست شەهیدەکان ڕزگاربکەن ،لەکاتی نزیکبوونەوە لە ترۆموبیلەکە ، پەلاماری دووهەم ئەنجام دراکە بووەهۆی شەهیدبوونیان وئینجا ئاماروڕێژەی قوربانیەکانی ئەم ڕووداوە بوو بە پێنج شەهید وژماریکیش برینداربوون . ڕژێمی زایۆنی لە سەروبەندی داسەپانی سیاسەتی قات وقڕی وبرسیەتی وەکوو چەکێک لەدژی فەلەستینیەکانی غەززە ، بەنیازی کوشتنی هەموو کارمەندەکانی ئەم چیشتخانەیەیە لە فەلەستین.

 

سەرپەیڤ