کانونی یه‌که‌م 01, 2024 17:27 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی یەمەن لەبارەی پەلاماربۆسەر شوێنێکی گرینگ وستراتژی ڕژێمی زایۆنیستی بە موشەکی دەنگبڕ

هێزە چەکدارەکانی یەمەن هێرشیان کردە سەر شوینێکی ستراتژی وگرینگ لە ناوچەی یافای داگیرکراو وبە موشەکی هایپرسونیک" فەلەستین ٢

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە سەرتیپ یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ، ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە درێژەی ئەنجام دانی هەڵمەتێکی سەربازی بۆسەر شوێنیکی ستراتژیک وگرینگ لە ناوچەی یافای داگیرکراو،یەوشوێنەی  بە موشەکی هایپرسونیک "فەلەستینی ٢" داوەتە بەر دەسڕێژ. خۆڕاگری یەمەن جێبەجێ کرانی ئەم هەڵمەتە سەربازیەی لەناوچەی یافا لە فەلەستینی داگیرکراوی سەرکەوتن بۆ خەڵکی زۆڵملێکراوی فەلەستین وخەباتکارانی خۆڕاگری زانی وئەوەی بە وەڵامێک بە جەنایەتەکانی دوژمنی زایۆنی لە دژی برایان لە غەززە ڕاگەیاند. هێزە چەکدارە یەمەنیەکان لە بەیاننامەی ئەمڕۆی خۆیان دا وتیان کە هێزودەسەڵاتی مووشەکی یەمەن بە مووشەکی دەنگ بڕیاهەمان هایپرسونیک بەناوی فەلەستینی دوو ، مەبەستێکی بنەڕەتی داوەتە بەر دەسڕێژ. سەرتیپ یەحیا سەریع وتی کە ئەم هەڵمەتەی هێزەکانی خۆڕاگری یەمەن هەتا کۆتایی پێهاتنی دەسدرێژی داگیرکەرانی زایۆنی بۆسەرکەرتی غەززە وهەڵگیرانی گەماروی ئەوێ لەم کەرتە ڕاناگیرێت وبەردەوام دەبێت.

 

 

سەرپەیڤ