بنپێکرانی ئاگربڕ لە لایەن درۆنە سیخوڕییەکانی ئیسراییلەوە
کانونی یهکهم 01, 2024 19:25 Asia/Tehran
سوپای ڕژێمی ژینۆسایدکاری ئیسراییل شەوی رابردوو و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شارۆچکەی "خیام"ی لە باشووری لوبنان دایە بەر هێرشی درۆنی.
درۆنەکانی ئسیراییل لە بەرزاییەکی کەمدا لە ئاسمانی بەیرووت و بەتایبەت زاحییەی باشور گەشتیان لێدا. درۆنە ئیسراییلییەکان هەروەها دەستیان دایە گەشت لێدان لە ئاسمانی بەعلبەک و شارۆچکەکانی "عەیترۆن" و"بێنت جبەیل"ی لبنان.
هەروەها لە پەلاماری داگیرکەرانی زایۆنی بۆ سەر سارۆچکەی "رب ثلاثین" لە باشووری لوبنان دوو کەس شەهید بوون و دوو کەسی دیکەیش بریندار. ڕژێمی زایۆنی ڕاشیگەیاندووە کە گەڕانەوە بۆ ٦٨ گوند لە باشووری لوبنان قەدەغەیە.