سه‌رۆکی په‌رله‌مانی لوبنان: ئیسرائیل به‌ئاشکرا ئاگربه‌ست پێشێل ده‌کات
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی لوبنان ئه‌مڕۆ دوپاتیکرده‌وه، ئیسرائیل به ئاشکرا ئاگربه‌سته‌که پێشێل ده‌کات و به‌رده‌ومه له بۆردومانکردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌ک.
نه‌بیه به‌ری له لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا داوای له‌و لیژنه ته‌کنیکییه کرد که ئه‌رکی چاودێری جێبه‌جێکردنی ڕێککه‌وتننامه‌ی ئاگربه‌ستی له‌سه‌ره، به‌په‌له ئه‌رکه‌کانی خۆی له ئه‌ستۆ بگرێت و ئیسرائیل پابه‌ند بکات به ڕاگرتنی پێشێلکارییه‌کانی.
جه‌ختیشیکرده‌وه، ئه‌و چالاکییانه‌ی که له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیسرائیله‌وه ئه‌نجامدراون له‌ڕوی روخاندنی ماڵه‌کان له گونده سنورییه‌کانی لوبنان، به‌رده‌وامیی سوڕانه‌وه‌ی فڕۆکه و جێبه‌جێکردنی ئه‌و بۆردومانانه‌ی که زیاتر له جارێک قوڵایی ناوچه‌کانی لوبنانیان کرده ئامانج، له‌و ماوه‌یه‌دا کوژران و برینداربون ڕویانداوه، دوایینیان ئه‌مڕۆ له (حوش سه‌ید عه‌لی) ناوچه‌ی هه‌رمل له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات و جه‌دیده مه‌رجه‌عیون له باشور ڕویدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، "داوا له‌و لیژنه‌یه ته‌کنیکییه ده‌که‌ین که بۆ چاودێریکردنی جێبه‌جێکردنی ئه‌م ڕێککه‌وتنه ڕا‌سپێردرا، له کوێ وه‌ستاوه سه‌باره‌ت به‌م پێشێلکاری و پێشێلکارییه به‌رده‌وامانه، که 54 سه‌رپێچییان تێپه‌ڕاندوه، له‌کاتێکدا لوبنان به ته‌واوی پابه‌نده به‌و کاره‌ی که به‌ڵێنیدا بیکات".