کانونی یه‌که‌م 03, 2024 18:41 Asia/Tehran
  • وەڵامی حیزبوڵا بە بنپێکرانی ئاگربڕ لەلایەن ڕژێمی داگیرکەرەوە

پاش بنپێکرانی بەردەوامی ئاگربڕ لە لوبنان لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە بزووتنەوەی حیزبوڵا لە کاردانەوە بەو دەستدرێژییانە بنکەی رویسات العلم ی سوپای ڕژێمی زایونی دایە بەر هێرش.

حیزبوڵای لوبنان لە بەیانامەیەک ڕایگەیاندووە لە وەڵامی بەرگریکارانە بە دەسترێژییەکان و بنپێکرانی ئاگربڕ بە وشداری بەرایی بنکەی رویسات العلمی سوپای داگیرکەری ڕژێمی زایۆنی لە تەپۆڵکە داگیرکراوەکانی لوبنان هەڵکەوت و لە کەفەر شووبا ی داوەتە بەر هێرش. ئەم بنکە گرینگە لە تەپۆڵکە داگیرکراوەکانی لوبنان و هەروەها شوێنی کۆبوونەوە و مۆڵگەی هێزی ڕژێمی زایۆنی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو هەڵکەوتووە. هەروەها وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاندووە دوای پەلامارە کانی فرۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری ئەم وڵاتە لانیکەم دە کەس شەهید بوون و چەندین کەسیش بریندار. مێدیەکانی ڕژێمی زایۆنی وتوویانە لانیکەم سی ئامانج لە باشوری لوبنان لە لایەن ئەم ڕژێمەوە کەوتووەتە بەر پەلامار. ئەم ناوەندە ڕایگەیاندووە کە لە پەلاماری زایۆنییەکان بۆ سەر دوو شارۆچکەی «حاریص» و«طلوسه» لە باشووری لوبنان سێ کەسی دیکەش بریندار بوون. هرتزی هالیوی سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی زایۆنییەکان ڕایگەیاندووە کە پلان و ئامانجگەلێکیان ئامادە کردووە تا هەر کات و سات جێبەجێی بکەن، لە کاتێکدا کە ژمارێک لە وڵاتان نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە بەرامبەر بە پەلاماەرەکانی ئیسراییل بۆ سەر ناوچەگەلێکی لوبنان ، ڕژێمی زایۆنی بەبێ ئاوڕدانەوە لە ئاگربڕ دیسان دەستی دایەوە پەلاماردانی ناوچەگەلێکی باشوور.

شایانی باسەکە ئاگربڕی نێوان ڕژێمی زایۆنی و لوبنان بە ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی سەر لە بەیانی چوارشەممە ٢٧ی نۆڤەمبەر جێبەجێ کرا، لەو کاتەوە کە ئەم ڕێککەوتنە جێبەجێ کراوە سوپای ڕژێمی زایۆنی بە جاران ئاگربڕی بنپێ کردووە و هەروەها پێشیشی گرتووە بە گەڕانەوەی ئاوارە لوبنانییەکان بۆ ژمارەیەک لە شارۆچکە و گوندەکانی باشووری ئەم وڵاتە.

نەبێ بێری سەرۆک بەرلەمانی لوبنانیش دووشەممە ڕایگەیاندووە حاڵەتەکانی بن پێکرانی ڕێکەوتننامەی ئاگربڕ لە لایەن ئیسراییلەوە لە پەنجا و دوو حاڵەت تێپەڕیوە.

سەرپەیڤ