درێژەی بنپێکردنی ئاگربڕ لە لایەن ڕژێمی زایۆنیەوە
وەزیری تەندروستیی لوبنان لە حاڵێکدا ئاماری شەهیدان و بریندارانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر ئەو وڵاتەی ڕاگەیاند کە بنپێکردنی ئاگربڕ لە لایەن ڕژێمی زایونییەوە هەروا درێژەی هەیە.
فەراس ئەلئەبیەز ڕایگەیاند کە هەژماری شەهیدانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایونیستی بۆ سەر لوبنان گەیشتووەتە چوارهەزار و چل و حەوت کەس و بریندارانیش گەیشتووەتە شازدە هەزار و شەشسەد و سی و هەشت کەس .
ناوبراو وتیشی ژوماری ئەو نەخوشخانەگەلە کە لە لایەن ئەرتەشی تیرۆرەوە بۆردمان کراون گەیشتووەتە شەست و حەوت نەخوشخانە کە چلیان بە شێوەی ڕاستەوخۆی کەوتوونەتە بەر پەلامار . ئەوە لە حاڵێکدایە کە سەرچاوە هەواڵییەکان باسی گوللە بارانی کردنی دەڤەری شارۆچکەی حەلتایان کرد لە بەشی حاسەبیا لە باشووری لوبنان لە لایەن ڕژێمی زایۆنیەوە . هاوکات سەرچاوە مێدیاییەکانی لوبنان باسی کنەی سەربازانی زایونیان کرد بە پشتیوانی تانکەکانی مێرکاوا بۆ ناوخۆی یارون و هاوکاتیش جم و جوڵی داگیرکەران لە ناوخۆی مارون و ڕەئس و شاری بنت جەبیل کرد . سەربازانی زایونیش بینا و باڵەخانەی خەڵکیان لە ڕۆژهەڵات و باشووری شارۆچکەی خیام تەقاندەوە .