کانونی یه‌که‌م 08, 2024 09:23 Asia/Tehran
  • شەهیدکرانی چوارفەلەستینی لە غەززە لە ئەنجامی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی

چوارفەلە ستینی لە ئەنجامی پەلامارە ئاسمانیەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆسەر ماڵێک لە ڕۆژهەڵاتی غەززە وخێوەتێکی ئاوارە فەلەستینیەکان لە خان یونیس لە باشووری غەززە شەهید بوون بەهۆی بۆمبارانی ماڵێک لە نزیک مەیدانی ئەلتفاح لە ڕۆژهەڵاتی غەززە، سێ فەلەستینی شەهید وژمارێکی تریش برینداربوون

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ، فڕٶکە شەڕکەرەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی هەروەها کۆگەیەکیان لە ناوچەی ئەلسحوە لە نزیک نەخۆشخانەی کەماڵ عدوان لە باکووری غەززە بۆمباران کرد. حسام ئەبوسەفیە سەرۆکی نەخۆشخانەی کەماڵ عدوان لە باکووری غەززە وتی: ئەم نەخۆشخانەیە پاشنێوەڕووی شەممە درایە بەر زیاترلە ١٠٠ گوللە لەوان موشەک وخۆفڕەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی. ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە بە هۆی ئەم پەلامارانەوە بەشی ڕۆژئاوای بینای نەخۆشخانەکە زیانی وێکەوت ، دوابەدوای ئەم پەلامارانە هەموو بەشەکان بەتایبەت ژوورەکانی نەشتەرگەری، حەوشە ودەلاقەکانی بەشی چاودێری تایبەتی مناڵان ، زیانیان وێکەوت.

 

 

سەرپەیڤ