کانونی یه‌که‌م 09, 2024 18:55 Asia/Tehran
  • وشداری حیزبوڵا بە زایۆنییەکان سەبارەت بە بەردەوامیی بنپێکرانی ئاگربڕ

نوێنەرێکی حیزبوڵا بە ئاماژە بەوەی کە ڕژێمی داگیرکەر نەگەیشتۆتە هیچکام لە ئامانجەکانی لە شەڕی دژ بە لوبناندا و خۆڕاگری هەر پاوەجێ مایەوە، وشداری دا کە سنووری سەبری حیزبوڵا مەبەزێنن.

"حەسەن عزەدین" سەبارەت بە ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییەی ناوچەکە و لوبنان پاش دامەزرانی ئاگربڕ ڕایگەیاند؛ خۆڕاگریی خۆی بە پێبەند دەزانێ سەبارەت بە بنیاتنانەوەی کاولکارییەکانی دەسدرێژیی دوژمنی زایۆنی بۆ سەر لوبنان و لیژنە و تیمی تایبەت بە بنیاتنانەوەی پێکهێناوە بۆ ئەوەی مەزەندەی زەبر و زیانی گوندەکانی باشوور بکەن و پاشان قۆناغەکانی بنیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوەی دەست پێ بکرێ.

ئەم نوێنەرەی فراکسیۆنی وەفاداری بە خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان وتیشی: دوژمنی زایۆنی هەموو توانای جەنگی و چەکەمەنی و تەکنیکی خۆی لە شەڕی دژ بە لوبنان بەکارهێنا بۆ ئەوەی پێش بە بەرخۆدانی گەل و خۆڕاگریی لوبنان بگرێ، بەڵام نەیتوانی و خۆڕاگری توانی بەرامبەر بە سوپای تیرۆر ڕاوەستێ؛ بە بێ ئەوەی کە دوژمن توانای تیابردنی هەبێ، کەوایە خۆڕاگری وەک خۆی پاوەجێ مایەوە و بە پێی تیۆرییە سەربازییەکان لەم شەڕەی دژ بە داگیرکەراندا سەرکەوتووی مەیدان بووە.

سەرپەیڤ