کانونی یه‌که‌م 13, 2024 16:03 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ڕاگەیاندنی بەحرەین بۆیارمەتی گەیاندن بە جەولانی

پاشای بەحرەین لە پەیامێکدا بۆمحەممەد جەولانی فەرماندەی گروپی ناڕازی چەکداری "hts" کە خۆی بە فەرماندەی ئیدارەی هەڵمەتی سەربازی سووریا دەناسینێت ، بۆ یارمەتی وڕاوێژکاری بەناوبراو ئامادەیی ڕاگەیاند .

بە گیڕانەوە لە میدیا سووریەکان ، حەمد بن عیسا ئالی خەلیفە لە پەیامێکدا بۆ ئەبو محەممەد جەولانی لەسەر ئامادەیی هەمیشەیی بەحرەین بۆ ڕاوێژکاری بە جەولانی وپشتیوانی کردن لە سووریا لە ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی وناوچەیی بە مەبەستی بەدی هاتنی هەموو داواکاریەکانی نەتەوەی سووریا ودۆزێنەوەی دەوروڕۆڵی خۆیان لە کۆمکاری عەرەب پیداگری کردووە.

ناڕازیانی چەکدارلە سووریا لە بەیانی حەوتی سەرماوەزی ١٤٠٣ ڕێککەوتی ٢٧ی نومبەر ی ٢٠٢٤ بە مەبەستی وەلانانی بەشارئەسەد لە دەسەڵات، ئۆپراسیۆنی خۆیان لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوا، ڕؤژئاواوباشووری ڕۆژئاوای حەڵەب دەسپێکردووە وسەرەنجام دوای یازدە ڕۆژ لە بەرواری یەکشەممە هەژدەی سەرماوەز کۆنترۆڵی خۆیان بەسەر شاری دەمیشق وچوونە دەری بەشارئەسەد لە ووڵاتەیان ڕاگەیاند.

 

 

سەرپەیڤ