بێ ئاکام بوونی ئامانجەکانی ئیسراییل
سکرتێری گشتیی حیزبوڵای لوبنان وتی؛ ئامانج لە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی تێکشکاندنی خۆڕاگری بوو کە ئەو ئامانجە هیچ دەسکەوتێکی نەبوو.
"شێخ نەعیم قاسم" لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەم بە ئاماژە بەوەی لە لوبنان ئامانجەکانی دوژمن سەبات بە تێکشکاندن و تابردنی خۆڕاگریی بە بێ ئاکام و بێدەسکەوت کرد وتیشی: دوژمنی ئیسراییلی نەیتوانی زەبرێک لە خۆڕاگری بدات. شێخ نەعیم قاسم بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە هێزەکانی خۆڕاگری نەیانهێشت دوژمنی زایۆنی لە دەروازەی لوبنانەوە بچێتە نێو "ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ" وتی: ڕێککەوتنی ئاگربڕیش بۆ ڕاگرتنی دەسدرێژییکارییە، نە کۆتایی هێنان بە خۆڕاگری. سکرتێری گشتیی حیزبوڵای لوبنان وتیشی: لوبنان بە خۆڕاگری ئازاد دەبێ و دوژمنی زایۆنی تا بووە بە خۆڕاگری پێشی پێ گیردراوە، چوونکە ئەگەر خۆڕاگری نەبوایە ئەوان ئێستا لە بەیرووت خەریکی شارۆچکەسازی بوون.