یەمەنییەکان ژینۆساید لە غەززەیان شەرمەزار کرد
بە ملوێنان یەمەنی دیسان ڕژانە سەر شەقامەکانی ئەم وڵاتە تا ناڕەزایەتی دەرببڕن بەرامبەر بە ژینۆسایدی ئەمریکا و ئیسراییل لە کەرتی غەززە. یواسف مراوی پەیامنێری پرێس تی ڤی راپۆرت دەدات.
بە ملیۆنان شاروومەندی یەمەنی لە سەرانسەری ئەم وڵاتە ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و بەردەوامن لە ڕێپێوانیی هەفتانەیان بۆ دەربڕینی هاوخەمی و هاودەنگی لەگەڵ فەلەستین. ڕێپێوانی ئەم هەفتەیە سەبارەت بە یەک تایبەتمەندیی بەهێز بوو کە لە ئایەتێکی قورئانی پیرۆز وەرگیراوە و دەبێتە هۆی جیاوازی لە نێوان ئیمانداران و موئمینانی ڕاسینە لەو کەسانەی کە وادەنوێنن کە ئیماندارن. لەم ئایەتەدا هاتووە لە بەرامبەر موئمینان و ئەو کەسانەی ئیمانیان هێناوە خاکەڕا بن و لە هەمبەر کافراندا سەرسەخت. لە ڕێگەی خوای گەورەدا خەبات بکەن.
مصاحبە آقا: ئەم ئایەتەی قورئان لە خەڵکی یەمەندا بە جوانی دەرکەوتووە. ئێمە هەر ئەو کەسانەین کە لە ئەمریکا و ئیسرائیل ناترسین، ئێمە هەر ئەو کەسانەین کە هێرش دەکەینە سەر واشنگتۆن ، ئێمە هەر ئەو کەسانەین کە ئەوانیش تێک دەشکێنین.
لە سەنعادا، یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەنیش چووە ڕیزی خۆپیساندەرانەوە و لەو خۆپیشاندانەدا وتارێکی پێشکەش کرد و لە وتارەکەیدا جەختی کرد لەسەر پێویست بوونی جێبەجێکرانی هەڵمەتە سەربازییەکانی ئەم دواییەی هێزەکانی یەمەن دژ بە ئیسرائیل.
مصاحبە آقا: یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن
مرد: هێزە درۆنییەکانمان دۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازیان ئەنجام دا و بنکەێکی سەربازییان پێکا. بنکەی دووەم لە یافا کەوتە بەر هێرش. دوو ئۆپەراسیۆن بە دەکارهێنانی دوو درۆنی جەنگی بەڕێوە چوون. ئەوان توانیان لە سیستمەکانی شوێندۆزی تێپەڕن و بە سەرکەوتوویی ئامانجی خۆیان بپێکن. هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە هێرشێکی بە جیادا لە هاوکاری لەگەڵ خوڕاگریی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان بە دەکارهێنانی چەند درۆنی جەنگی لە باشووری فەلەسیتینی داگیرکراو ئەنجام دا.
خۆپیشاندەرانی یەمەنی دەستیان دایە ڕەخنەگرتن لە بێدەنگەکردنی ڕێبەرانی وڵاتانی عەرەبی سەبارەت بە داگیرکارییەکانی ئیسراییل و هەروەها دەسترێژی کردنی ئەم ڕژێمە بۆ سەر خاکی سووریا پاش ڕووخانی حکوومەتی ئەم وڵاتە عەرەبییە. ئەم ناڕازیانە هەروەها داکۆکییەکانی ئەمریکا لە ئیسراییلیان شەرمەزار کرد ، ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەم ڕژێمە لە چوارچێوی بەرنامەی تازەی خۆی بۆ ڕۆژاوای ئاسیا هەوڵێکی بەربڵاوی دەست پێکردووە بۆ ملکەچکردنی گەلانی موسڵمان.