چیرۆکی شاراوەی کۆبوونەوەی حەوت وڵاتی عەرەبی لە عەقەبەی ئەردەن لەبارەی سووریا
لەماوەی ڕۆژەکانی ڕابردوو عەقەبە لە ئەردەن میوانداری کۆبوونەوەی بەپەلەی وەزیرانی دەرەوەی حەوت وڵاتی عێراق، عەرەبستان، میسر، ئیمارات ، بەحرەین وقەتەر وەکوو وڵاتانی شوێندانەوە لە گۆڕانکاریەکانی سووریا بوو.
گۆڤاری ئیلکترونیکی ڕەیولیەوم بە بڵاوکردنەوەی وتارێک بە نووسینی عەتوان نووسیویەتی: ئەم کۆبوونەوەیە بۆداڕشتنی ستراتژی سیاسی، سەربازی وئابووری هاوبەش لە هەمبەر گۆڕانکاریەکانی سووریا وچونیەتی هاوکاری لەگەڵیان لەوان چۆنیەتی کۆنترۆڵ کردنی شوێنهاتەکانی ئەم گۆڕانکاریانە وپیشگیری کردن لە چوونی بەرەو وڵاتانی دراوسێی وهەموو ناوچە بەڕێوە چوو.
سەرنج ڕاکێش ئەمەیە کە ئەم کۆبوونەوانە بە بانگهێشتی ئانتۆنی بلینکێن وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکاو بە بەشداری وەزیرانی دەرەوەی تورکیا ، فەڕانسە ویەکێتی ئەوروپا بەڕێوەچوو وتەنیا لایەنێک کە بەشداری نەکردبوو لەم کۆبوونەوانە لە بواری فیزیکی، جەدعون ساعر، وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنی بوو، هەڵبەت ئەم ڕژێمە لایەنی سەرەکی لە پەلاماری سێ فاقانەبۆسەر سووریا وڕۆخاندنی نزامی ئەم وڵاتە وهاتنە سەرکاری گروپە چەکدارە توندڕەوەکان وپشتیوانی ڕاستەوخۆی تورکیا دێتەئەژمار. لەکۆتایی دا هەموووڵاتانێک کە بە نەخشە وپلانەکانی ئەمریکا بۆ برەودان بە شڵەژاوی ونائارامی وگۆڕانی ڕژێمەکانی ناوچە بەبیانووی دێموکراسی ومافی مرۆڤ هاوڕیی بوونە ڕێگا نابەنە هیچکوێ . شڵەژاویی وئاژاوانانەوەی چەکدارانە کاری خۆی لە سووریا دەسپێکردووە بەڵام لە کۆتایی دا ، سەرکەوتن بە باهۆزی ئەقسای سەرەکی وسنوارەوەیە.