کانونی یه‌که‌م 16, 2024 16:11 Asia/Tehran
  • ناتانیاهۆ ئەمڕۆ جارێکی تر لە دادگە ئامادە دەبێت

سەرچاوە عیبریەکان ڕاپۆریان دا کە سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی ئەمڕۆ بۆ پیداچوونەوە بە دۆسیەی جەنایەتکارانەی خۆی جارێکی تر لە دادگە ئامادە دەبێت.

کەناڵی ١٢ی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند کە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە ئەمڕۆ کاتژمێردەی بەیانی بۆ شەهادەت دان لەبارەی دۆسیەی جەنایەتکارانەی خۆی جارێکی تر لە دادگەئامادە دەبێت. ئەم کۆبوونەوەیە هەتا کاتژمێر ١٦ بەردەوام دەبێت.

حوزۆری ناتانیاهۆ لە دادگەدا بەشێک لە ڕەوتی پیداچوونەوە بە تاوانەکانی گەندەڵی ماڵیی، وەرگرتنی بەرتیل وخەیانەتلە ئەمانەتە کە ناتانیاهۆ لەماوەی ساڵەکانی ئەم دواییە لەگەڵی ڕووبەڕووبووە.

لەماوەی ڕۆژەکانی ئەمدواییە دوو کۆبوونەوەودانیشتنی دادگەیی کرانی ناتانیاهۆ بەڕێوەچووە. ناتانیاهۆیەکەم سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل ، ڕۆژی ٢٠ی سەرماوەزی ١٤٠٣ بۆ یەکەم جار لە دادگەی پیداچوونەوە بە دۆسیەی گەندەڵی خۆی ئامادەبوو. ناتانیاهۆ زۆرجار بە بیانووی شەڕی ئەمدواییەی غەززە ونیگەرانیەکانی تری ئاسایشتی، لەدووی وەدواخستنی ئەم کۆبوونەوانە بووە. بەم حاڵە، دادگەرەکان فەرمانیان داوە دادگە دەسپێبکرێتەوە بەڵام بە هۆوهەگەری ئاسایشتیەوە گواستویانەتەوە بۆ ژوورێکی ژێر زەوینی ئەمن لە دادگەی تیلاڤیڤ.

 

سەرپەیڤ