ژەنەراڵی زایۆنی: باجێکی قورس لە غەززە دەدەینەوە
ژەنەراڵێکی زایۆنی پێیداگرت کە ئیسراییل نەگەیشتۆتە هیچکام لە ئامانجەکانی و خەریکی باجدانەوەیە.
"حەیزی نەحماه" ژەنەراڵی یەدەگ (بەرخزمەت) سوپای ڕژێمی زایۆنی لە لێدوانێکدا وتی: راستە کە ئێمە دەسکەوتی تاکتیکی زۆرمان لە کەرتی غەززە هەبووە، بەڵام بە بێ ئەوەی ئامانجێکمان هەبێ خەریکین باجێکی قورس دەدەینەوە.
ناوبراو جەختی کرد کە بزووتنەوەی حەماس کۆنترۆڵی کەرتی غەززەی لە دەستدایەوە و سەرلەنوێ هێزی گرتۆتەوە.
پێشتریش وتەبێژی پێشوی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە لێدوانێکدا دانی نابوو بەوەیدا کە ئەم ڕژێمە نەیتوانیوە ئامانجەکانی لە شەڕی غەززە بێنێتە دی.
ئیسحاق هێرتزوگ سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیش چەن ڕۆژ لەمەوبەر ناکامی ئەم ڕژێمە لە ئازادکردنی ئەسیرەکانی لە غەززەی بە مانای شکستێک بۆ تلاڤیڤ هێنانەئەژمار و دانی نا بەوەیدا کە تا ئەو کاتەی دیلەکانمان ئازاد نەکردووە، شکستمان هێناوە.