کانونی یه‌که‌م 16, 2024 19:43 Asia/Tehran
  • قەیرانی ناوخۆیی لە ئیسراییل دەستپێبووە

کۆڕە سیاسی و میدیاییەکانی زایۆنی باسی سەرهەڵدانەوەی قەیرانی سیاسیی ناوخۆیی لە نێو ئەم ڕژێمەدا دەکەن.

لە کاتێدا کە کۆڕە سیاسی و میدیاییەکانی ڕژێمی زایۆنی رایانگەیاندووە دوابەدوای دیسانەوە لە دەستووری کار دانرانی  گۆڕانکاریی لە سیستەمی دادەوانی لە کابینەی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیراندا، ئەم ڕژێمە دیسان بەرەوڕووی قەیرانێکی سیاسیی ناوخۆیی بۆتەوە. "ئاڤیگدۆر لیبێرمەن" وەزیری پێشووتری شەڕی ڕژێمی زایۆنی بە وەبەر ڕەخنەدانی سیاسەتەکانی "بنیامین نەتانیاهوو"ی سەرۆک وەزیران و وەزیرەکانی وتی کە کابینەی ئەم ڕژێمە لە نێوان زایۆنیەکاندا دووبەرەکی دەنێتەوە.

ڕۆژنامەی زایۆنیی "کاڵکالیست"ـیش بە ئاماژە بە هەوڵی سەرلەنوێ کابینەی نەتانیاهوو بۆ لە دەستووری کار دانانی پرۆژەیاسای گۆڕانکاریی لە سیستەمی دادەوانی و قەیرانی سەرچاوەگرتووە لەو هەوڵانە، نووسی کە "یاریۆ لێڤین" وەزیری دادی ڕژێمی ئیسراییل بە پاڵپشتی نەتانیاهۆ خەریکی هەنگاونانە بەرەو قەیران نانەوە لە بواری "یاسا و ڕێسا بنەڕەتییەکان"ی ئەم ڕژێمە و دەیهەوێ  ڕەوشەکە بگەڕێنێتەوە بۆ پێش ٦ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣. 

سەرپەیڤ