کانونی یه‌که‌م 16, 2024 19:43 Asia/Tehran
  • حیزبوڵا: بەدواداچوونی بنپێکرانی ئاگربڕ دەکەین

نوێنەری فراکسیۆنی "ئەمەگداری بە خۆراگری" لە پەرلەمانی لوبنان جەختی کرد ڕژێمی زیۆنی ئێستایش بەردەوامە لە دەسدرێژییەکانی و بنپێکردنی ئاگربڕی نێوان خۆی و حیزبوڵا.

"حەسەن فەزلوڵا" نوێنەری فراکسیۆنی ئەمەگداری بە خۆڕاگریی لوبنان لە پەرلەمانی ئەم وڵاتەدا وتی: ڕژێمی زایۆنی دەرفەتی ٦٠ ڕۆژەی دیاری کراو لە ڕێککەوتنی ئاگربڕ دەقۆزێتەوە بۆ ئەنجامدانی دەسدرێژی و تیرۆرەکانی.

ئەم کاربەدەستەی حیزبوڵای لوبنان جەختی کرد حیزبوڵا هاوڕێ لەگەڵ حکومەت، بەدواداچوونی دۆسییەی بنپێکرانی ئاگربڕ لە لایەن ئیسراییلەوە دەکات . ناوبراو وتیشی: دوژمن لەم قۆناغەدا پشتی بەستووە بە کێشە و دڵەراوکە نانەوە.

فەزلوڵا سەبارەت بە هەڵبژێردرانی سەرۆک کۆماریش وتی: حیزبوڵا دەیهەوێ ئەم کارە بگەیەنێتە ئەنجام و هەوڵیش دەدات نۆهەمی ژانڤییە سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرێ، لەبەر ئەوەی کە پڕکردنەوەی ئەم بۆشاییە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی ناوەندەکانی دیکەی وڵات لە چوارچێوی یاسای بنەڕەتیدا. ناوبراو وتیشی: هەڵبژێردرانی سەرۆک کۆمار پێویستی بە لێکگەیشتنی نیشتمانی لە ئاستێکی بەربڵاوترە و زمانی کێشە و ئارێشە هیچ دەسکەوتێکی نابێ. 

سەرپەیڤ