کانونی یه‌که‌م 20, 2024 19:16 Asia/Tehran
  • ڕێپێوانی بەربڵاوی خەڵکی یەمەن بۆ پشتیوانی لە فەلەستین

سەدان هەزار کەس لە خەڵکی یەمەن جارێکی دیکە بۆ پشتیوانی لە خەڵکی فەلەستین و دژی ڕژێمی زایونی هاتنە سەر شەقامەکان و دەستیان دایە ڕێپێوان.

خەڵکی یەمەن  ئەمڕۆش هەر وەکوو هەینیەکانی ڕابردوو لە پارێزگاکانی سەعدە، ڕیمە،  مەئاریب و ژمارێکی دیکە لە ناوچە جوربەجورەکانی ئەو وڵاتە بۆ پشتیوانی لە فەلەستینیەکان و بزوتنەوەی خوڕاگری ، بە دروشمی  لە «گەڵ غەزە ، جیهاد و بەسیج  ئامادەین بۆ پێشگرتن بە هەرجۆڕە  دەسدرێژکارییەک» ڕێپێوانێکی بەربڵاویان بەڕێوە برد. 

خەڵک و هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە دەسپێکی  پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەزە و کوشتاری خەڵکی بێ تاوانی فەلەستین لە تەنیشتیاندا بوونە و ڕایانگەیاندووە کە ھەتا ئەو کاتەی پەلاماری دڕندانەی دژی خەڵکی فەلەستین کۆتایی پێ نەیەت، لە سەر خەباتی  دژی زایونیەکان و هاوپەیمانە ڕوژئاواییەکانیان بەردەوام دەبن .

«یەحیا سەریع» وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەنیش  ڕۆژی پێنجشەمە لە ڕاگەیاندنێکدا جەختی لە  ئامادە بوونی سوپای ئەو وڵاتە بۆ خەباتی درێژ ماوە لە ھەمبەر ڕژێمی زایونی دا کردەوە.

سەرپەیڤ