کانونی یه‌که‌م 21, 2024 14:23 Asia/Tehran
  • خاڵە بەرناکۆکیەکان کە دەبنە هۆی پیشگیری کردنی ئاگربڕی نێوان حەماس وڕژێمی زایۆنی

ژێدەرەئاگاکان لەڕەوتی وتووێژەکانی ئاگربڕی نێوان حەماس وڕژێمی زایۆنی، پەردەیان لادالەخاڵەبەرناکۆکیەکان کە دەبنە هۆی بەرهەم نەهاتنی ڕێککەوتن.

یەکەم خاڵ: پیداگری حەماس لەسەر ڕستە دانانی ئاشکرای "کۆتایی پیدانی شەڕ" دوای هەموو قۆناخەکانی سێهەمی ڕێککەوتن

بەقسەی ئەم ژێدەرانە، پیداگری حەماس لەسەر زێدەکردنی ڕستەی ئاشكرا کەبەشێوەی ڕاستەوخۆ لەسەر کۆتایی دانی شەڕ" دوای کۆتایی قۆناخی سێهەمی ڕێککەوتنی ئاگربڕ پیداگری دەکات، لەگرینگترین خاڵە ناکۆکی لەسەرەکانە، چۆنکە لایەنی ئیسرائیلی هەتائەم کاتە لەگەڵ ئەم کارە ناڕەزایەتی دەربڕێوە وپیشنیاردەکات کەڕستەی" کۆتایی هێرشی سەربازی" بنوسرێت ، پرس ومەسەلەیەک کە حەماس ناڕەزایەتی لەبارەیەوە هەیە .

خاڵی دووهەم : پیداگری ڕژێمی زایۆنی لەسەر بوونی مافی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ئازادی ٧٠ یەخسیری فەلەستینی بەبێ هێنانی هیچ جۆرە هۆوهەگەرێک

یەکێ تر لە بابەتەکان کە ناکۆکی لەسەرە " ڤێتۆی ئیسرائیل" لەبارەی لیستی ناوی یەخسیرانی فەلەستینیە کە حەماس خوازیاری ئازادکرانیانە .

خاڵی سێهەم : ناوچەکانی جێگیرکردنی سوپای داگیرکەر لە تێپەڕگەی ڕەفەح دوای پاشەکشە لەوێ

ئەم سەرچاوانە پیداگریان کرد کە سەرباری ڕێککەوتنی لایەنەکانی " حەماس وکابینەی ڕژێمی داگیرکەر" لەسەر پاشەکشەی تۆکمە وتەواوی سوپای زایۆنی لە تێپەڕگەی ڕەفەح ، بەڵام لەبارەی بڕیک لەناوچەکان کە ڕژێمی زایۆنی پیداگری دەکات لەوێ سەقامگیربن ، نانکۆی لەئارادایە.

خاڵی چوارەم: ناکۆکی بیروڕادەربڕین لە بارەی ئازادی هاتووی نێوان باکوور هەتا باشووری کەرتی غەززە

بڕیک ناکۆکی لەبارەی ئازادی هاتوو چووی نێوان باکوور وباشووری کەرتی غەززە هەیە . شاندی دانوستان کاری زایۆنی پیداگری کردووە کە سوپای ئەم ڕژێمە ئیزنی ئازادی تۆکمە وتەواوی فەلەستینیەکانی نێوان باکوورهەتا باشووری کەرت دەدات بەڵام بە داسەپانی بەرتەسکی وپشکنین لەکاتی هاتووچوو کردن لە باکوور هەتا باشووری کەرتی غەززە پیداگری دەکات، پرس ومەسەلەیەک کە حەماس ناڕەزامەندی لەسەری هەیە وخوازیاری ئازادکرانی تۆکمە وتەواوی هاتووچووکردنە.

 

سەرپەیڤ