گروپی پزیشکانی بێ سنوور: ئیسرائیل توشی" پاکتاوی ڕەگەز"یی بووە لە غەززە
پزیشکانی بێ سنوورلە نوێترین ڕاپۆرتی خۆی ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی لەڕەوتی شەڕی غەززە تووشی" نیشانەگەلێکی ئاشکرا لە پاکتاوی ڕەگەزیی" بووە.
ماڵپەڕی هیل نووسیی کە ئەم ڕێکخراوەیە لە دوایین ڕاپۆرتی خۆی ڕایگەیاند شەڕێک کە بەپیی ڕاپۆرتەکانی وەزاڕەتی تەندروستی غەززە بووەبە هۆی شەهیدکرانی زیاتر لە ٤٤ هەزارفەلەستینی وئاوارەبوونی سەتی چل لە حەشیمەتی غەززە، ئاوەها زیانی جەستەیی وڕوحی گەیاندووە کە هەرنزامێکی تەندروستی لێهاتوو وکارامە لە کارئەخات.
لەم ڕاپۆرتە داهاتووە : تێبینیە سەرەتاییەکانی ئێمە لە کارەساتی پزیشکی ومرۆڤی غەززە لەگەڵ لێکدانەوە بەدەستەوە دراوەکان لەلایەن ژمارەیەکی زۆر لە کارناسان وڕێکخراوەکانی مافەوانی وەکوو یەکن کە لە غەززە جینوساید خەرێکی ڕوودانە. پزیشکانی بی سنوور ، هێزە زایۆنیەکانی بەهۆکاری بارودۆخی " تەحموڵ نەکراو زانی ووتی کە تەلئەبیب لە وەڵام بە پەلامارەکانی حەوتی ئۆکتۆبری حەماس، هەموو خەڵکیی لە ژێر بۆمب وداروپەردوو لەناوبرد .
لە ڕاپۆرەکەدا هاتووە : هەموو کۆمەڵگەی غەززە پیویستیان بە ئاوەدانکردنەوە هەیە . ژمارەیەکی بەرچاولە بریندارانی جەنگیی ئەگەریی هەیە پێویستیان بە زۆرساڵ دەرمان بێت ولەگەڵ مەترسیی هەوکردن وچڵک کردن ، کەم ئەندامی هەمیشەیی ڕووبەڕوو ببنەوە. زیانەکانی ڕەوانی سەرچاوەگرتوو لە شەڕ، لەدەس دانی ماڵ وئەندامانی بنەماڵە، دۆخی دژواری ژیان وجێبەجیبوونی بەردەوام پیویستی بە فریاکەوتنی بەرفراوان وخێرا لە درێژایی بەرەکانی داهاتووداهه یە.