کانونی یه‌که‌م 24, 2024 14:31 Asia/Tehran
  • کوژرانی ١٥ نزامی وشارۆچکە نشینی زایۆنی لە سەرەتای دێسەمبەر

سوپای ڕژێمی زایۆنی بە فەرمی دانی نابە کوژرانی ١٥نزامیی وشارۆچکە نشینی زایۆنی لە سەرەتای مانگی دێسەمبەری ئەمساڵ

ژماری کوژراوان بەم جۆرەیە:

٧ی دێسەمبەر: ئەفسەرێکی یەکەی زرەیی ئەرتەشی ڕژێمی زایۆنی لە شەڕەکانی ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە کوژرا.

٩ی دێسەمبەر: چوارسەربازی زایۆنی لە ئەنجامی تەقینەوە لە باشووری لوبنان

٩ی دێسەمبەر: سێ سەربازی زایۆنی لەشەڕەکانی جبالیا لە باکووری کەرتی غەززە کوژران .

١١ی دێسەمبەر: زاینێک لە ئۆپراسیۆنی تەقە لە بازگەی پشکنینی ئەلئەنفاق لە باشووری قودسی داگیرکراو کوژرا.

١٧ی سێسەمبەر : دووسەربازی ئیسرائیلی لەشەڕەکانی ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە کوژران .

٢١ی سێسەمبەر: زایۆنێک بەهۆی جەڵتەی دڵ لە کاتی زەنگی مەترسیی لە ڕەوتی پەلاماری موشەکی یەمەن کوژرا.

٢٣ی دێسەمبەر: سێ سەربازی زایۆنی لە شەڕەکانی بەیت حانون لەباکووری کەرتی غەززە کوژران . لەگەڵ کوژرانی ئەم کەسانە، ژماری کوژراوانێک کە ئیسرائیل ئیدعادەکات دوای دەسپێکرانی پەلاماری زەوینی بۆسەر کەرتی غەززەبۆ ٣٩٤کەس بەرزبوویەوە.  کۆی کوژراوانی سەربازی بە پیی بانگەشەی ڕژێمی ئیسرائیل لە سەرەتای تێکەڵچوونەکان هەتا ئەم کاتە گەیشتووەبە ٨٢١کەس .

 

 

 

سەرپەیڤ