ژەنەراڵی زایۆنی: سوپای ئیسراییل تا دێ لاوازتر دەبێ
ژەنەراڵی خانەنشینی سوپای ئیسراییل وتی: سوپای ئەم ڕژێمە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لاوازتر دەبێ.
"ئیسحاق بریک" ژەنەراڵی خانەنشینی سوپای ئیسراییل لە وتووێژیدا لەگەل ڕۆژنامەی عبریزمانی "مەعاریۆ" وتی: لە کاتێکدا کە سوپای ئیسراییل لە شەڕی غەززەدا نەگەیشتووە بە ئامانجەکانی و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لاوازتر دەبێ، حەماس لقە سەربازییەکەی بەهێزتر کردووە و کاروباری کەرتی غەززە بە لێهاتوویی تەواوەوە ڕادەپەڕێنێ.
ئەم ژەنەراڵە زایۆنییە بە وشدار لە حاند ئەوەی کە سوپای ئیسراییل توانای زەوینیی پێویستی بۆ سەرکەوتن لەم شەڕەدا نییە و هێرشی ئاسمانیی بەردەوامیش سوودێکی نییە، بەردەوامبوونی ئەم شەڕەی بە خزمەتێک زانی لە پێناو ئامانجە سیاسییەکانی بنیامین نەتانیاهووی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی، با ببێتە هۆی قوربانی بوونی دەستبەسەرکراوان و تیاچونی بەها ئەخلاقییەکانیش.
ئیسحاق بریک هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە ناکامیی بەرامبەر بە حەماس وەبیرهێنەرەوەی شکستەکانی ئیسراییل لە شەڕی دژ بە حیزبوڵادایە، وتیشی: بە تەشەنەی مەترسییە ناوچەییەکان لەوان کێشە و ناکۆکی لەگەڵ میسر و تورکیا، ڕێبەرانی تلاڤیڤ ناکارامەییان بەرامبەر بە کێشە ئاسایشیی و ستراتژییەکان دەرکەوتووە.