کانونی یه‌که‌م 26, 2024 18:15 Asia/Tehran
  • حوسی: ئیسراییل لە غەززە ژینۆساید دەکات

ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن لە وتاردانێکدا ئاماژەی دایە ڕووداوەکانی ناوچە و لە سەروویانەوە ڕووداوەکانی غەززە و ئۆپەراسیۆنی پشتیوانیی یەمەن لە خۆڕاگری و گەلی فەلەستین.

عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن لە دەسپێکی وتارەکەیدا رایگەیاند: ئەوەی دوژمنی ئیسراییلی لە غەززە دەیکات ژینۆسایدێکی تەواوە و ناوەندە نێودەوڵەتییەکانیش ئەم مەسەلەیان پشتڕاست کردۆتەوە. ناوبراو وتی: بەربڵاوبوونی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی بووە هۆی ئەوەی ئەوەی کە ناوەندە نێودەوڵەتییەکانیش دان بە بەربڵاوبوونی جەنایەتەکانی بنێن وێڕای هەوڵدانیان بۆ کەم  و بەرتەسک نیشان دانی ڕێژە و ئاماری قوربانیان و رادەی کاولکارییەکان.

ناوبراو وتیشی: مامناوەندی منداڵکوژی لە غەززە لە بانترین ئاستی جیهانیدایە و دوژمنی ئیسراییلی هەر کاتژمێرەو منداڵێک دەکوژێ. ئەوەی کە دوژمنی ئیسراییلی ڕێگای داوە بگاتە غەززە، تەنیا ١٢ لۆری بووە لە ماوەی ٧٠ ڕۆژدا کە ئەوەش بەشێک لە سیاسەتی برسێتیدان دێتەئەژمار. شەڕی دوژمنی ئیسراییلی دژ بە نەخۆشخانەکان بە مەبەستی پەلاماردانی نەخۆشخانەکان لە باکوور و بۆردومان، کوشت و کوشتار، هێرش کردنە سەر باڵاخانەکانی دەڤەری نەخۆشخانەکان و  تەقاندنەوەیان تەواو تەشەنەی سەندووە. هاودەست و هاوبەشبوونی ئەمریکا لەم جەنایەتانە و داکۆکیی ئاشکرای لە دوژمنی زایۆنی بۆتە هۆی ئەوەی کە ئەم ڕژێمە لە جەنایەت کردنیدا بە هیچ ترسێک بەردەوام بێ. 

سەرپەیڤ