عەرەبستان هەواڵی دا لە یارمەتی نیوملیارددۆلاری بە حکومەتی پشتیوانی لیکراوی خۆی لە یەمەن
عەرەبستان ڕایگەیاند کە نێوملیارددۆلاربە حکۆمەتی پشتیوانی لێکراوی ڕیازبۆڕژاندنی پارە بە بانکی ناوەندی ودانی مووچە وخەرجەکانی تری حکومەتی پشتیوانی لێکراوی خۆی لەیەمەن یارمەتی ئەدات.
" محەممەدئال جابر" باڵوێزی عەرەبستان لە یەمەن لە تۆڕی ئیکس دا نووسیی کە عەرەبستان یارمەتی ئابووری تازە بەبڕی ٥٠٠ ملیۆن دۆلار ئەکات بە یەمەن .
بەقسەی ناوبراو ئەم بڕە، ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری لە بانکی ناوەندی پشتیوانی لێکراوی ڕیاز و٢٠٠ ملیۆن دۆلاریشی بۆ دانی مووچە وحەق دەستەکان وخەرجەکانی تر تەرخان دەدرێت.
" ئەحمەد عوزبن موبارەک" سەرۆک وەزیرانی حکومەتی پشتیوانی لێکراوی ڕیازڕایگەیاند کە ئەم یارمەتیە ٥٠٠ ملیۆن دۆلاریەی عەرەبستانی وەرگرتووە. ناوبراو لەبەر چوارەمین هەگبەی یارمەتی لاگرانەی عەرەبستان لە کاربەدەستانی ڕیاز ڕێزی گرت وئەوەی لە پێناوی پشتیوانی هەمیشەیی نەتەوەی یەمەن زانی.
ئەمە لەحاڵێکدایە کە حکومەتی پشتیوانی لێکراوی عەرەبستان لە دۆخی ئابووری شپرزە ونالەباردایە. بایەخی دراڤیەکەی لەبەرامبەر دراڤی دەرەکی زۆردابەزێوە. بەهۆی ناتەوانی لە هەناردەکردنی نەوت دۆخی زۆر شپرزە ونالەباریان هەیە .