تشرینی دووه‌م 08, 2025 15:47 Asia/Tehran
  • وشداریی نوێنەری لوبنانی سەبارەت بە تەڵەو داوەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی

حیزبوڵڵای لوبنان لە پەیامێکی فەرمیدا بۆ سێ کاربەدەستی پلەبەرز و خەڵکی ئەو وڵاتە وشداریی دا سەبارەت بە هەوڵەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایونیستی بۆ تێوەگلاندنی لوبنان لە تەڵە سیاسی و دیپلوماتیکیەکان.

 حسەین حاج حەسەن ئەندامی فراکسیونی وەفاداری بە خۆڕاگری لە پەرلمانی لوبنان وتی یەکێک لە تەوەرەکان لە نامەکەی حیزبوڵڵادا هاوپەیوەندە بە ڕێککەوتنێک کە لە ساڵی 2024 بە نێوبژیوانی ئەمریکا فەڕانسا و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان واژۆ کراو و لوبنان پێبەندی هەموو بڕگەکانی بوو بەڵام ڕژێمی زایونیستی لە بەرانبەردا بە پاڵپشتیی ئاشکرای ئەمریکا درێژەی دا بە پەلامار و کاولکاریی و کوشتار. نوێنەری حیزبوڵڵا لەو نامەیەدا داوای لە حکومەتی لوبنان کردووە تا بە گوشار خستنە سەر ئەمریکا فەڕانسا و ڕێکخراو ی نەتەوە یەکگرتووەکان پرۆسەی جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتنەکە پێ و شوێن بگرێ و هەڵوێستێکی بەبڕ بگرێتە بەر. حسەین حاج حەسەن لە بەشێکی دیکەی نامەکەیدا وشداری دا کە پێشنیارەکانی دانوستان لە لایەن ئەمریکاوڕژێمی زایونیەوە بنەمای دیپلوماتیکی نیە و بە ئامانجی وەرگرتنی ئیمتیازی بێ ئەژمار لە لوبنان هاتووەتە ئاراوە.

 

سەرپەیڤ