سوپای ڕژێمی زایۆنی دیسان ڕژایەوە باشووری سوریا
سەرچاوە هەواڵییەکانی سوریا ئەمڕۆ جارێکی دیکە ڕایانگەیاند کە هێزی سەربازیی ڕژیمی زایۆنی ڕژاونەتە ناوچەی "عەجرەف" لە دەڤەری قونەیتەرە کە لە باشووری سوریادا هەڵکەوتووە.
بەپێی هەواڵی میدیا عەرەبییەکان؛ هێزەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بە دەستپێکردنی شەپۆلێکی تازەی پەلامارەکانیان بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی دەڤەری قونەیتەرە، ڕێککەوتنی ئاگربەس لەگەڵ حکومەتی کاتیی جۆلانییان پێشێل کرد، لە کاتێکدا کە حکومەتی کاتیی سوریا دیسان لە بەرامبەر ئەم دەستدرێژییەدا بێدەنگەی کردووە.ئاژانسی هەواڵی سوریا (سانا)ـیش ڕایگەیاند: ٩ ئۆتۆمبێلی سەربازیی سوپای زایۆنی کە لە ناوچەی سەربازیی "حەمیدیە"وە وەڕێکەوتوون، بە شارۆچکەی "حوڕییە" و گوندی "ئۆفانیا"دا تێپەڕین و بەرەو "تەل ئەحمەر" چوونە پێشەوە. هەروەها گروپێکی دیکەی هێزەکانی داگیرکەری ڕژێمی زایۆنی کە پێکهاتبوون لە چوار ئۆتۆمبێلی سەربازی لە ناوچەی "بەرەج"ـەوە لە شاری "قونەیترە"ی وێرانکراوەوە چوونەتە نێو ناوچەیەکی ڕۆژاوای گوندی "سەمدانییەی غەربیە" و لەوێدا بنکەیەکی ڕاگرتن و پشکنینی سەربازییان داناوە.