تشرینی دووه‌م 09, 2025 18:20 Asia/Tehran
  • نوێنەری حیزبوڵڵا: بۆ بەرگریکردن لە لوبنان، ئیزن لە کەس وەرناگرین

حەسەن عیززەدین، نوێنەری فراکسیۆنی “ئەمەگداری بە خۆڕاگری” پێیداگرت لە سەر ئەوەی کە حزبوڵڵا بۆ بەرگریکردن لە خاک و کەرامەت و نیشتمانی خۆی، پێویستی بە مۆڵەت و یان ئیزنی هیچ کەسێک نییە.

حەسەن عیززەدین، نوێنەری فراکسیۆنی “ئەمەگداری بە خۆڕاگری” بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە حزبوڵڵا بۆ بەرگریکردن لە خاک و کەرامەت و نیشتمانی خۆی، پێویستی بە مۆڵەت و یان ئیزنی هیچ کەسێک نییە، ڕاشیگەیاند: بەرگریکردن لە نیشتمان یەکێکە لە ئارمانجە سەرەکییەکانی خۆڕاگریی لوبنان.عیززەدین وتیشی: تەماح و دەسدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خاکی لوبنان بە هیچ لەونێ قبوڵکراو نییە و بێ گومان خۆڕاگری بەرەنگاری ئەم دەستدرێژییە دەبێتەوە، چونکە خۆراگری هێمای هێز و توانای لوبنانە، ئەوەی ئەمڕۆکە هەموو لوبنانییەک دەتوانێت شانازی پێوە بکات، هەر ئەم لێهاتوویی و پوتانسییەلانەیە کە خۆڕاگری بۆ بەرەڤانیکردن لە خاک و خەڵکی لوبنان هەیەتی. 

سەرپەیڤ